هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌خرێته‌ڕوو
کوردستان 09:07 AM - 2021-10-12
گۆشتی سپی یا گۆشتی مریشك یه‌كێكه له‌خواردنه سه‌ره‌كیه‌كانی ئێستای هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ بۆ تاموچێژو ته‌ندروستی مرۆڤیش سوودی هه‌یه ، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌و بازاری ئه‌و خۆراكه له‌هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان بووه كه سه‌دان كێڵگه‌ی به‌خێوكردن و پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ر دروستكراون و سه‌دان بازرگانی تریش كاری هاورده‌كردنی گۆشتی مریشك بۆ هه‌رێم له‌چه‌ندین وڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بازاری ئه‌و جۆره گۆشته ناجێگیره‌و نرخه‌كانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێن و چه‌ند مانگێكیشه نرخیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گران بووه كه هاووڵاتیه‌كی زۆری هه‌رێم توانای كڕینیان نه‌ماوه.
هێمن عه‌لی خاوه‌ن دوكانێكی فرۆشتنی مریشكی زیندووه له‌شاری هه‌ولێر بۆ PUKmedia قسه‌ی كرد‌و وتی : ئێستا له‌هه‌ولێر نرخی یه‌ك كیلۆی مریشكی جۆری دهۆك 3750 دیناره ، به‌ڵام مریشكی جۆری هه‌ولێر نرخی یه‌ك كیلۆی له‌نێوان 2250 تا 2500 دیناره كه هۆكاری گرانی مریشكی دهۆك بۆ پێدانی ئالیكی باش و ئاو و شوێنی باشی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گڕێته‌وه.
وتیشی: ماوه‌ی ساڵێكه بازاری فرۆشتنی مریشك له‌هه‌ولێر خراپه هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرانی نرخه‌كه‌ی و نه‌بوونی پاره له‌لای هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ساڵی رابردوو كڕیارێك ده‌هاته لام 10 مریشكی ده‌كڕی ، به‌ڵام ئێستا دێت ته‌نیا 2 مریشك ده‌كڕێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر ده‌كات تا به‌نرخێكی كه‌متری پێ بفرۆشم.
ئه‌و مریشك فرۆشه وتیشی: زۆر كه‌س واده‌زانێت دانانی دوكانی مریشك فرۆشی قازانجی زۆره ، بۆیه زۆر كه‌س له‌هه‌ولێر دوكانێك ده‌كاته‌وه ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زیانێكی زۆر ده‌كات و پاشان دایده‌خات ، وتیشی : جگه له‌مریشكی سپی ، مریشكی سوور - یشمان هه‌یه بۆ فرۆشتن كه نرخی مریشكێك 6 هه‌زار دیناره كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 كیلۆیه.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان یه‌كێكی تر بوو له‌خاوه‌ن دوكانی مریشك فرۆشی له‌هه‌ولێر ئه‌ویش قسه‌ی بۆ كوردستانی نوێ كرد‌و ده‌یوت : هۆكاری بێ بازاری كاره‌كه‌مان بۆ بڕینی مووچه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رچه‌نده چه‌ند مانگێكه مووچه نابڕێت ، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌هۆی قه‌یرانی رابردووی دارایی قه‌رزێكی زۆریان له‌سه‌ره.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ، عه‌بدوڵڵا وتی: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك مریشكی كێڵگه‌كانی خۆمان پێده‌گه‌ن بۆ فرۆشتنیان ، حكومه‌ت ده‌موده‌ست ده‌رگای رێپێدانی هه‌نارده‌كردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق واڵا ده‌كات ، هۆكاری تریش به‌هۆی نه‌بوونی چاودێری حكومه‌ته‌وه‌یه كه مریشك فرۆشه جومله‌فرۆشه‌كان كاتێك مریشك له‌كێڵگه‌كان ده‌كڕن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی ده‌خه‌نه‌سه‌رو نرخ دیاری ده‌كه‌ن و كه‌س نیه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات ، بۆیه جومله‌فرۆشه‌كان له‌خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان زیاتر قازانج ده‌كه‌ن.
ئه‌و مریشك فرۆشه باسی له‌كێشه‌یه‌كی تری مریشك فرۆشی كرد‌و وتی : ئێستا مریشكی نه‌خۆشیش له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانه‌وه ده‌هێنرێنه ناوشاری هه‌ولێرو به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێن كه له‌وانه‌یه زیانێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌بێت ، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك لێپرسینه‌وه له‌و كاره‌ش ناكات.
عه‌بدوڵڵای مریشك فرۆش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ئێستا بازاری مریشك فرۆشتن له‌چاو شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر 70% كه‌میكردووه كه ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوو رۆژانه 200 مریشكم بفرۆشتبایه ، ئه‌وا ئێستا رۆژانه 50 تا 60 مریشك ده‌فرۆشم ، بۆیه وه‌كو قازانج ته‌نیا پاره‌ی پاككردنه‌وه‌ی مریشكمان بۆ ده‌مێنێته‌وه ، بۆیه پێموایه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی بازاری مریشك لایه‌نی حكومه‌ته.
محه‌مه‌د نانه‌كه‌لی كه یه‌كێكه له‌خاوه‌ن كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی مریشك له‌شاری هه‌ولێر بۆ PUKmedia دواو وتی : هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك په‌یوه‌ندی به‌هه‌نارده‌كردنی مریشك بۆ شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق نیه ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر نرخی یه‌ك تۆن ئالیك به 400 دۆلار بوو ، به‌ڵام ئێستا نرخی یه‌ك تۆنی بۆته 540 دۆلار ، هۆكارێكی تریش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره كه له 1200 دیناره‌وه بۆ 1478 دینار گرانبووه كه كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بازاره‌كه‌مان دروستكردووه ، هۆكاری سێیه‌میش بۆ گرانبوونی جوجه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ئه‌وروپاو توركیاوه ده‌هێنرێت و له‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل 6 سه‌نت گومرگ وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ك پێشتر یه‌ك هێلكه كه ده‌هات نرخیان 25 تا 30 سه‌نت ، به‌ڵام ئێستا بۆته 47 تا 50 سه‌نت ، وتیشی : جوجكه‌و هێلكه‌ی ناوخۆیی هه‌یه ، به‌ڵام 75% یان فێڵی تێدا ده‌كه‌ن به‌نهێنی له‌ژێره‌وه‌ی هێلكه‌كان هێلكه‌ی ئێرانی ده‌هێنن و به‌ناوی هێلكه‌ی ناوخۆ ده‌یفرۆشنه‌وه كه هێلكه‌ی ناوخۆش به‌شی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وتیشی: راسته ئێستا مریشك بۆ شاره‌كانی تری عیراق ده‌ڕوات ، به‌ڵام گرانبوونه‌كه به‌و قه‌باره‌یه په‌یوه‌ندی به‌و كاره نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر مریشك نه‌چێته شاره‌كانی تری عیراق ، ئه‌وا خاوه‌ن كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی مریشك به‌یه‌كجاره‌كی ماڵ‌وێران ده‌بن و ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی كێڵگه‌كانیان دابخه‌ن ، ئێستا نرخی یه‌ك كیلۆ مریشكی گه‌وره له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ره‌یه‌كان بۆ ناوشاره‌كان 3400 دیناره‌و مریشكی بچو‌وكیش كه كێشی یه‌ك كیلۆو نیو تا 2 كیلۆ بۆ به‌غداو باشووری عیراق نرخی یه‌ك كیلۆی به 3100 دیناره.
سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی كه ده‌وترێت جومله‌فرۆشانی مریشك نرخێكی زۆر ده‌خه‌نه‌سه‌ر مریشك ، محه‌مه‌د نانه‌كه‌لی وتی : نه‌خێر شتی وا بوونی نیه ئێستا له‌كێڵگه‌كان نرخی یه‌ك كیلۆ به 3400 دیناره جومله‌فرۆشه‌كان 250 دینار بۆ سوودی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر نرخی یه‌ك كیلۆ كه نرخه‌كه‌ی ده‌بێته 3650 دینار كه دوكانداره‌كان به‌و نرخه یا زیاتر ده‌یفرۆشن كه ته‌نیا سوودیان له‌پاك كردنی مریشكه‌كه‌یه كه 1000 دیناره.
سه‌باره‌ت به‌زیانمه‌ندی خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم ، ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه‌ی مریشكه‌ی هه‌ولێر وتی : سه‌ڕه‌رای گرانبوونی نرخی مریشك ، به‌ڵام زیانه‌كانیان بۆ دوو قات به‌رز بۆته‌وه ، چونكه پێشتریش له‌ناو هۆڵه‌كانی كێڵگه‌كان مریشكێك نرخه‌كه‌ی 1570 دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كه ده‌كه‌وت ، به‌ڵام ئێستا 2400 تا 2500 دینار ده‌وه‌ستێت .
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئێستا كه‌س ناتوانێت مریشكی نه‌خۆشی هه‌ولێر بێنێته ناوشار ، چونكه جومله‌فرۆشه‌كان باری ناكه‌ن ته‌نانه‌ت بارهه‌ڵگره‌كانی به‌غداش مریشكی نه‌خۆش ناكڕن، به‌ڵام هه‌ندێك جار سه‌ربڕخانه‌كان ده‌یكڕن ئه‌وانیش هه‌موویان دكتۆری خۆیان هه‌یه ئه‌گه‌ر بزانن مریشكێك بۆ خواردن خراپه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ئه‌و كاره چاودێریه‌كی زۆر توند هه‌یه.
ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌كاتی پێگه‌یشتنی مریشك ، محه‌مه‌د نانه‌كه‌لی وتی : ده‌روازه‌كان هه‌موو كاتێك كراوه‌ن ، بۆیه ئه‌و قسه‌یه راست نیه ، پێشموایه ئێستا خراپترین كه‌رت له‌هه‌رێم ، كه‌رتی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریه كه هیچ خاوه‌نێكی نیه ، كه‌رتی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له‌ژێرده‌ستی حكومه‌تی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتووتره.
سه‌باره‌ت به‌خراپی مریشكی هه‌ولێر ، محه‌مه‌د نانه‌كه‌لی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌خراپی ئالیكی هه‌ولێر نیه‌و وتی : خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری دهۆك هه‌ن خۆم ئالیك و جوجكه‌یان پێده‌ده‌م ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌ئاو هه‌واوه هه‌یه كه هه‌ولێر جێگا‌و ئاوی خراپ نیه ، به‌ڵكو به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه‌یه كه هی ئه‌وان له‌ئێمه خاوێنتره.
سه‌باره‌ت به‌هێنانی مریشكی به‌ستوو له‌ده‌ره‌وه‌و نه‌بوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داشكاندنی نرخی مریشكی زیندوو ، ئه‌و خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ی هه‌ولێر وتی : هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێستا رێژه‌ی مریشكی زیندوو له‌هه‌رێم زۆر كه‌م به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ئێستا بڕۆین ئامارێك بكه‌ین هه‌موو كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان 50% تا 60% مریشكه‌كانیان لێ ده‌مرێت كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆری نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌رمانیش هه‌یه ، به‌ڵام هیچیان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مریشك ناكه‌ن كه خراپترین چینه‌كانی دكتۆر ، دكتۆری ڤێتێرنه‌ری له‌هه‌رێم دكتۆره‌كانی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌رین كه ده‌چن ده‌رمانی چینی ده‌هێنن به‌ده‌رمانی جۆری هۆڵه‌ندی و سعودی و ئه‌وروپی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه كه رێژه‌ی باشی كوالێتی ده‌رمان و ڤاكسینه‌كانمان سفره.
به‌پێی راپۆرتێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتووه له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 1771 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری په‌له‌وه‌ریه كه 1676 یان پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری گۆشته ، 14 یان پڕۆژه‌ی مریشكی هێلكه‌ی خواردن ، 3 یان پڕۆژه‌ی دایكانه‌ی جوجه‌ڵه‌ی هێلكه‌یه ، 16 یان پڕۆژه‌ی دایكانه‌ی جوجه‌ڵه‌ی گۆشت ، 1 یان پرۆژه‌ی نه‌ژادی په‌له‌وه‌ر ، 47 پڕۆژه‌ی هه‌ڵهێنه‌ری په‌له‌وه‌ر ، 2 پڕۆژه‌ی هه‌ڵهێنه‌ری دایكانه‌و 11 یان سه‌ربڕخانه‌ی په‌له‌وه‌ر ، 1 پڕۆژه‌ش به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری وشتر مه‌ل – ه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆڕتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ساڵی 2021 دا زیاتر له 5 ملیۆن و 585 هه‌زار مریشك به‌مه‌به‌ستی سه‌ربڕین هێنراوه‌ته كوشتارگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له‌هه‌رێم زیاتر له 42 هه‌زار مریشكی زیندوو بۆ سه‌ربڕین ره‌تكراونه‌ته‌وه‌و زیاتر له 5 ملیۆن و 528 هه‌زار مریشك له‌و ماوه‌یه سه‌ربڕاون ، هه‌روه‌ك 7 ملیۆن و 414 هه‌زارو 383 تۆن گۆشتی مریشك له‌و شه‌ش مانگه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه ، راپۆڕته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی ئه‌مساڵدا 6259 په‌له‌وه‌ری نه‌خۆش له‌بنكه‌كانی ڤێتێرنه‌ری هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كراون.
سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌و هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ، له‌راپۆڕته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری هه‌رێم ئه‌وه هاتووه كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 991 تۆن هێلكه‌ی تروكاندن و 20 هه‌زارو 145 تۆن گۆشتی باڵنده‌و به‌روبوومه‌كانی و زیاتر له 1 ملیۆن و 118 هه‌زار دانه مریشكی زیندوو و زیاتر له 1 ملیۆن و 427 هه‌زار جوجكه له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه زیاتر له 99 هه‌زار په‌له‌وه‌ر گڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌نیا 46 هه‌زارو 200 جوجكه‌ی هه‌رێم هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18