riklam

بافڵ تاڵەبانی:فەقێ شێخ وەسانی تێكۆشەرێكی سەر راستی یەكێتی بوو

ی ن ک 12:35 PM - 2021-10-09

خانەوادە و بنەماڵەی تێكۆشەری دێرین فەقێ شێخ وەسانی              
بە بۆنەی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ (فەقێ شێخ وەسانی) بەڕێوەبەری بنكەی ئاسایشی بالیسان، پرسە و ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستەدەكەین.
كاك فەقێ شێخ وەسانی جگەلەوەی پێشمەرگەو تێكۆشەرێكی سەر راستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، نووسەر، شاعیر، رۆژنامەنووس و خاوەن قەڵەمێكی دیاریش بوو كە لەدەستدانی جێگەی نیگەرانیمانە.
لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket