riklam

مەكتەبی سیاسی: مەلا شەفیق خزمەتی زۆری شۆرشی كردووە

ی ن ک 02:15 PM - 2021-10-08

بەهۆی كۆچی دوایی ژیانئاوایی پێشمەرگەی دێرین و قارەمانی یەكێتی شەفیق رەشید ناسراو بە مەلا شەفیق-ەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەداخەوە هەواڵی ژیانئاوایی پێشمەرگەی دێرین و  قارەمانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ( شەفیق رشید) ناسراو بە (مەلا شەفیق)مان پێگەیشت.

 خوالێخۆشبوو پێشمەگەیەكی كۆڵنەدەر و دۆستی دێرینی رابەری گەورەی گەلەكەمان هەڤاڵ (مام جەلال) بوو، لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە كەركوك و تەواوی كوردستان  گیان لەسەر دەست و چاونەترس بوو، رۆڵی زۆری هەبوو لە خزمەتی شۆرش و بەشداری دەیان نەبەردی و چالاكی كردووە، بنەماڵەكەشیان تێكۆشەری كوردایەتی زۆری تێدا هەڵكەوتووە و چەندین تێكۆشەر و شەهیدییان پێشكەشی خاك و گەلی كوردستان كردووە.

بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەس و كار و بنەماڵە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین ، داوكارین لە خوای گەورە سەبوری هەمووان بدات و جێگای هەمیشەیی بەهەشت بێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket