}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی

پرسەنامە 03:51 PM - 2021-10-01

بۆ كۆچی دوایی سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی)

به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی)، دڵگران و نیگه‌ران بووین.
كۆچكردوو (سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی) تێكۆشه‌رێكی دێرین و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزی یه‌كێتی بوو، ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌كانی راپه‌ڕین بوو، كۆچكردنی جێگای داخێكی گه‌وره‌یه‌.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خێزان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم. 
خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket