}

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی

پرسەنامە 12:52 PM - 2021-10-01

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین "سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی"، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری دێرین سه‌ید عه‌لی مێرگه‌یی 

به‌ خه‌مێكی قوڵه‌وه‌  هه‌واڵی ژیانئاوایی خه‌باتگێر و كادر و تێكۆشه‌ری دێرین( كاك سه‌ید عه‌لی ) مێرگه‌یی ، ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌كانی راپه‌ڕینمان پێگه‌یشت .

كاك سه‌ید عه‌لی كه‌سایه‌تییه‌كی دیار و دڵسۆزو به‌وه‌فای رێگای كوردایه‌تی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه‌له‌قۆناغه‌كانی خه‌باتدا به‌شدارو ھه‌ڤاڵێكی سه‌رڕاستی حزبی شه‌ھیدان بوو .

بۆ ئه‌م كۆسته‌ دڵته‌زێنه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و ھه‌ڤاڵان وھاوسه‌نگه‌رانی كاك سه‌ید ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره‌ش داواكارین گیانی كۆچكردوو شادبكات و دڵئارامی و سه‌بووری به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت .

انا لله‌ وانا الیه‌ راجیعون
بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket