riklam

قوباد تاڵەبانی: عەبدوڵڵای حاجی سەعید تێكۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو

پرسەنامە 10:49 PM - 2021-09-28

بەهۆی كۆچی دوایی عەبدوڵڵای حاجی سەعید، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی دكتۆر ئامانج و خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز كاك دكتۆر ئامانج عەبدوڵڵا
 
بەرێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو (عەبدوڵڵای حاجی سەعید)

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (عەبدوڵڵای حاجی سەعید) یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی، دڵگران و نیگەران بووین.

عەبدوڵڵای حاجی سەعید كەسایەتییەكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو، یەكێك بوو لەیاریدەدەرە بەئەمەكەكانی سكرتێری گشتی و ساڵانێكی زۆر لەخزمەتی جەنابی مام جەلال و كارئاسانی كردندا بوو بۆ بازرگانان و پەرەپێدانی ئەو بوارە لەچوارچێوەی سیاسەتی یەكێتی دا.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket