}

بافڵ تاڵەبانی: كاك عەبدوڵڵا حاجی سەعید تێكۆشەرێكی سەرڕاست بوو

ی ن ک 09:00 PM - 2021-09-28

بەهۆی كۆچی دوایی كاك عەبدوڵڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی كۆچی دوایی ھەڤاڵی تێكۆشەر و دڵسۆزی رێبازی مام كاك عەبدوڵڵا حاجی سەعید یاریدەدەری سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری بازرگانی پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین .

كاك عەبدوڵڵا تێكۆشەرێكی سەرڕاست و بەئەمەكی یەكێتی بوو كەبەشێكی زۆری تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەكەی تەرخانكرد و لەكاتی راپەڕاندنی ھەر ئەركێك پێی سپێردرابێت لێبڕاوانەوە و یەكێتیانە كاری كردووە.

بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێكی وەھا جێی نیگەرانیمانەوە و خۆمان بەشداری خەمی بنەماڵە تێكۆشەرەكەی دەزانین.
رۆحی كۆچكردووش بۆ ھەمیشە شادبێت.

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket