riklam

كارمەندێكی گەلی كوردستان كۆچی دوایی كرد

پرسەنامە 10:25 AM - 2021-09-28

عومەر عەبدوڵڵا هەواڵساز لەبەشی هەواڵی گەلی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

كەناڵی گەلی كوردستان بڵاویكردەوە: عومەر عەبدوڵڵا هەواڵساز لەبەشی هەواڵی گەلی كوردستان  دوای زیاتر لە ساڵێك ململانێی توند لەگەڵ شێرپەنجە، ئەمڕۆ 28-9-2021، كۆچی دوایی كرد و بۆ دوایین جار ماڵئاوایی كرد.

 عومەر عەبدوڵڵا ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵی لە كاری راگەیاندندا هەبووە و دوایین وێستگەی كاریشی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان بوو.

بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی سایتی PUKmedia وە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەناڵی گەلی كوردستان و میدیاكاران و خانەوادەكەیان دەكەین، رۆحی كۆچكردوو شادبێت.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket