riklam

بافڵ تاڵەبانی:كەركوك ھی كەركوكییەكانە نەك ئەوانەی دەیانەوێت نەھامەتیەكی تری بەسەردا بێننەوە

کوردستان 07:47 PM - 2021-09-27

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند كەركوك ھی كەركوكییە رەسەنەكانە، نەك ھی ئەوانەی لە دورەوە بەكەركوكدا ھەڵئەدەن و دەیانەوێت بەدروشم و پیاھەڵدان كەركوك بریندار بكەنەوەو نەھامەتیەكی تر بەسەر قودسی كوردستاندا بھێننەوە .

بافڵ تاڵەبانی بۆ كەركوكییەكان: یەكێتی و یەكێتییەكان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازاو ئازادتر دەبن و ھەموومان بۆ یەك ئامانج خەبات دەكەین و تێدەكۆشین ئەویش بەھێزتركردنی یەكێتییە لەپێناو كوردستانێكی بەھێزترو كوردستانی بوونی كەركوك.

ھاوسەرۆكی یەكێتی بۆ كەركوكییەكان: ئەو هێزەی دەتوانێت پشت ‌و پەنا بێت بۆ ھێنانەدی مافەكانتان و پارێزگاری لە كوردستانی بوونی شارەكەو پێكەوەیی نەتەوەو پێكھاتەكان بكات و شەڕی مانەوە بكات تەنها و تەنھا هاوپەیمانی كوردستانە. 

ئەم وتانەی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا ھات لە كەركوك لەگەڵ ھەڤاڵان و كادرانی كۆمەڵایەتی كەركوك كە وێڕای ھەڵوەستەكردن لەسەر گۆڕانكاریی و ھاوكێشە سیاسی و ئەمنییەكان و رووداواكانی دوای ھەشتی تەمووز، خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرد و رایگەیاند چاكسازییەكانی یەكێتی بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێكۆشانی سیاسی و رێكخراوەیی بوو، بۆ راستكردنەوەی ھەڵەكان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونكە یەكێتی وای فێركردووین یەكێتی بین بۆ خزمەتكردن نەك یەكێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستكەوتی كەسی .

ھاوسەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەمەودوا ھەموو كاروبارێكی یەكێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەكێتی مامدا بڕوات، ھەموو ھەوڵێكمان بۆ راستكردنەوەی كەموكوڕییەكان و پاراستنی دەسكەوتەكان بێت، كەركوكیش لە پێشینەی ئەركەكانمان دەبێت و دەشبێت یەكێتییەكان وەك ھەمیشە خزمەت بكەن و ماندوونەبن لەھەوڵەكانیان، چونكە ئەمە ئەركە و منەت نیە لەبەر ئەوەی كەركوكییەكان خۆیان خاوەنی یەكێتین چۆن لەرابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەكانی كەركوك ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داھاتووش ھەر لە گەڵتان دەبین و پێكەوە شارەكەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەكەین و كوردستانی بوونی كەركوك دەكەینەوە چەپكە گوڵی پێكەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێكاتەكانی ئەم شارە .

ھەر لەكۆبوونەوەكەدا ھاوسەرۆك ھانی ھەڤاڵان و كادرانی كۆمەڵایەتی دا كۆشش و ماندووبوونیان بكەنە خزمەتی سەرخستنی كاندیدانی ھاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك و پارێزگاری لە دەنگی كورد بكەن و رۆژی دەنگدان وەڵامی نەیارانی كەركوك بدەنەوە.

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket