riklam

راوێژكارێكی كازمی چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

عیراق 07:42 PM - 2021-09-27

حسێن هینداوی، راوێژكاری كازمی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلولی 2021 چه‌ند راستییه‌كی ئاشكرا كرد له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی كارمه‌ندانی بواری فێكردن به‌كاركردن له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها كۆی ژماره‌ی چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌شی ئاشكراكردو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ دیاریكردنی بڕی ئه‌و پاداشته‌ی كه‌ده‌درێت به‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

هینداوی به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی راگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت له‌هه‌وڵی دابینكردنی فیزایه‌ بۆ ئه‌و چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ دیاریكراون و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كۆی ژماره‌ی چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یشتۆته‌ 500 كه‌س.

سه‌باره‌ت به‌و مامۆستاو كارمه‌ندانه‌ی بواری فێركردن كه‌ راسپێدراون له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا كار بكه‌ن، روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وله‌ویه‌ت به‌ مامۆستایان و كه‌رتی فێركردن دراوه‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و به‌رپرسیارێتییان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا بدرێتێ، كه‌سیش بۆ ئه‌و كاره‌ ناچار نه‌كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و پادداشته‌شی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ده‌درێت به‌هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌، هینداوی روونیكرده‌وه‌: گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وده‌سته‌ی گه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی میكانیزمی پێدانی ئه‌و بڕه‌ پادداشته‌ ده‌كه‌ن ئه‌ویش له‌میانی ژماره‌یه‌ك رێكاره‌وه‌ ده‌بێت له‌وانه‌ مۆبایل، له‌دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ داوای له‌هاووڵاتیانی عیراق كرد په‌له‌بكه‌ن له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانیان.

كازمی له‌تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردبوو، راشیگه‌یان: گه‌لی ئازیزی قوربانیده‌رمان، داواتان لێ ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ن له‌ ده‌ستخستنی كارتی ده‌نگدان له‌پێناو ئاینده‌ی خۆتان و ڕۆڵه‌كانتان، ده‌نگی ئێوه‌ سپارده‌یه‌ و به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌ده‌ن به‌ره‌و باشتر، ده‌بێت به‌شدارییه‌كی فراوان له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن. ده‌نگی ئێوه‌ ئاینده‌ی عیراقه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket