riklam

بافڵ تاڵەبانی:كەركوكییەكان لەھەڵبژاردندا سەری كەركوك و كوردو یەكێتی بەرزبكەنەوە

کوردستان 06:06 PM - 2021-09-27

لەشاری كەركوك بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستاو زانای ئاینی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و سەرۆك ھۆزەكان لە سنووری كەركوك .

لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخ و گوزەران و داواكاری خەڵكی كەركوك و بەھێزكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و قوڵكردنەوەی زیاتری پێكەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێكھاتە و ئاینزاكاندا لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئارامی و خزمەتكردنی زیاتری سنوورەكە.

بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و سەرۆك ھۆزەكانی كەركوكی روانی لە خزمەتكردنی كایەكانی ژیان و بەھێزكردنی ھاریكاری و گیانی پێكەوەژیان لەشارەكەدا بۆئەوەش روونیكردەوە یەكێتی پابەند بەڕێبازی راست و رەوانی سەرۆك مام جەلال سورە لەسەر هەڵوێستەكانی بۆ داكۆكیكردن لە  ماف و داخوازیە رەواكانی خەڵكی خۆراگری كەركوك بەھەموو نەتەوەو پێكھاتە رەسەنەكانی شارەكە ئەویش دوور لە پەراوێزخستن و جیاكاری مەزھەبی و نەتەوەیی .

ھاوسەرۆك پشت ئەستور بەدڵسۆزی و قوربانیدانی كەركوكییەكان بۆ یەكێتییەكەی خۆیان رایگەیاند كەركوك و یەكێتی دوانەی دانەبڕاوی یەكترن. 

وتیشی، لەئەمڕۆشدا چاومان لەسەر كەركوكییەكانە كە بەھەمان رۆحیەتی رابردوو بەشداری ئەم ھەڵبژاردنەش بكەن و سەری كەركوك و كوردو یەكێتی بەرزبكەنەوە، چونكە ئەم پرۆسەیە بۆ كورد چارەنووسسازەو سەركەوتنی ھاوپەیمانی كوردستان واتای بەدەستھێنانی مافەكانی گەلی كوردو پێكھاتە رەسەنەكانی ئەم شارەیە، بۆیە ھەموومان پێكەوە لەخەمی كەركوكدا خەبات دەكەین و خزمەتی زیاتری شارەكەی خۆمان دەكەین.

ھەر لەدیدارەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو وێڕای خستنەڕووی چەندین سەرنج و پێشنیاز ئامادەبووان جەختیانكردەوە وەك ھەمیشە پشت و قەڵا دەبن بۆ یەكێتی و كاردەكەن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی ھاوپەیمانی كوردستان.

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket