riklam

فراكسیۆنی یەكێتی:هێمن هەورامی بیری نایەت پارتی لەیەكەم هەڵبژاردنەوە ساختەكاری دەكات

کوردستان 05:28 PM - 2021-09-27

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت:رەنگە هێمن هەورامی بیری نەیەت، ئەوەی لەهەڵبژاردن ساختەكاری دەكات و لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە بەساختەكاری هەڵبژاردن ناسراوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە حزبەكەی ئەوە، لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیشدا بەهۆی ساختەكاری حزبەكەیەوە دەنگی ئاوارەكان لەدهۆك سوتێنران.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی لێدوانێكی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەداتەوە كە یەكێتی بەوتە تۆمەتبار كردوە كە یەكێتی "ساختەكار"ی دەكات، بۆ PUKmedia رایگەیاند: رەنگە هێمن هەورامی بیری نەیەت، ئەوەی لەهەڵبژاردن ساختەكاری دەكات و لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە لەساڵی 1992ەوە بەساختەكاری هەڵبژاردن ناسراوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە حزبەكەی ئەوە.
وتیشی: ئەوە پارتییە لەهەموو هەڵبژاردنێكدا ساختەكاری دەكات، تا وای لێهاتوە دەیان نوكتەی لەسەر هەڵبژاردن لەسەر دروستبوو‌، كاتی خۆی دەیانوت پارتی لەگەڵ چین هەڵبژاردن بكات لێی دەباتەوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: خەڵكی كوردستان باش لەوە تێگەیشتون ئەوە پارتیە لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 كە یەكەم هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان كراوە هەڵبژاردنێك نەكراوە جا پەرلەمانی كوردستان بێت یان پەرلەمانی عیراق ساختەكاری تێدا نەكردبێت، بەڵام هێمن هەورامی ئەوەشی لەبیرچوەتەوە كە هەموو هێزە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان 50%ی دەنگەكانمانە هێناوەو 50%ی خەڵك دەنگیداوە، ئەوە زۆرینەی خەڵكی كوردستانە نیگەرانە لەو دەسەڵات و حكومڕانیەی هەرێم كە ناچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.
هەر لەوەڵامەكەیدا بۆ هێمن هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: هەر بۆ وەبیرهێنانەوەی هێمن هەورامی كاتێك یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 بەڕێوەچوو، لەدهۆك ژمارەی ئەو دەنگانەی بۆ پارتی چوو بەهۆی ساختەكاریەوە لەژمارەی دەنگدارانی دهۆك زیاتر بوو، ساڵی 2018 لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا جگە لەناوچەكانی تر كە پارتی چی ساختەكارییەكی كرد، لەدهۆك ساختەكاری لەدەنگی ئاوارەكانیشدا كردو بەهۆی ساختەكارییەكەی ئەوانەوە دەنگی ئاوارەكانیش سوتێنران.
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket