riklam

عیراق.. رێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو داهاته‌كه‌ی بۆ مانگی ئاب ئاشكراده‌كات

عیراق 04:23 PM - 2021-09-27

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، 95 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی، 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوه‌.
 
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌مڕۆ 27-9-2021، بڵاویكرده‌وه‌، مانگی رابردو 95 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت "سۆمۆ"ه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه‌، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ تێكڕا به‌ 69.2 فرۆشراوه‌.

عیراق له‌دوای سعودیه‌ به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاو له‌جیهاندا داده‌نرێت و به‌ڕێژه‌ی له‌ 96% ی داهاتی ناوخۆ، پشت به‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، له‌كاتی ئاساییدا رۆژانه‌ 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket