riklam

كۆمسیۆن: ده‌كرێت تانه‌ له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بدرێت

عیراق 03:49 PM - 2021-09-27

كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، ده‌توانرێت تانه‌ له‌ بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بدرێت.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند،پێویسته‌ كاندیده‌كان بانگه‌شه‌ بۆ بابه‌تی دوور له‌ راستی نه‌كه‌ن و ھێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ركابه‌ره‌كانیان و رێز له‌ یاساكانی ھه‌ڵبژاردن بگرن، وتیشی، تانه‌ گرتن له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری رێگه‌پێدراوه‌.  

له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ژماره‌یه‌ك كاندیدی دوورخسته‌وه‌ به‌ھۆی پێشێلكاری له‌ بانگه‌شه‌كان و كڕینی كارتی ده‌نگدان.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket