riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی:وەک جاران کەرکوک سەوز دەکەینەوە

کوردستان 03:11 PM - 2021-09-27

لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە شاری کەرکوک، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەندیکا و  کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی نوێی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان و چاکسازییەکانی رێکخراوەیی و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، رۆڵی سەندیکا و رێکخراوەکان لەم قۆناغی خەباتی دەنگدان و دیموکراسییەدا گرنگە و وەک ھەمیشە پێویستە بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە خەباتی پیشەییتان بخەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان باسکی بەھێزکردنی داکۆکی دەبێت لە مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکوک.

هاوسەرۆک رایگەیاند، وەک جاران کەرکوک سەوزدەکەینەوە و ئەو گیانی پێکەوەژیانەی ھەبووە لەنێوان ھەموواندا دەیبوژێنینەوە و کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام. بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەین و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە .

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket