riklam

رێواز فایەق: هەر حزبێك حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

ی ن ک 01:24 PM - 2021-09-27

د. رێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی قبوڵكراوی متمانە پێكراوە لەسەر ئاستی عیراق و هەر حزبێك حساب بۆ یەكێتی نەكات و نەیخوێنێتەوە، یەكێتیش حسابی بۆ ناكات، هاوكات هەر یەكێتیش بوو نەیهێشت ئەم هەولێرە بكەوێتە ژێر چەپۆكی تیرۆرستانی داعش.

ئەمڕۆ 27-9-2021، د. رێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوە یەكێتییە لە گفتوگۆكانی بەغدا سەلماندی كە تاكە حزبی سەنگین و متمانەپێكرا و خەمخۆری قوت و بوودجەی كوردستانە، هاوكات هەر یەكێتیش بوو نەیهێشت ئەم هەولێرە بكەوێتە ژێر چەپۆكی تیرۆرستانی داعش.

ئەوەشی وت: نێچیرڤان بارزانی خۆی دەزانێت كە قسەكانی راست نین و روداو دەیزانی نێچیرڤان هەڵەی كردووە بۆیە بەشێكی لێدوانەكەیان لابردووە.

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێم دامەزراوەی گەلی كوردستانن نەك حزب و لایەنەكان و دەبێت سەرۆكی هەرێم پارێزەری یەكڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بێت.

راشیگەیاند: پارتی مومارەسەی فەرهەنگی سڕینەوە دەكات و هەر حزبێك حساب بۆ یەكێتی نەكات و نەیخوێنێتەوە، یەكێتیش حسایی بۆ ناكات.

وتشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی قبوڵكراوی متمانە پێكراوە لەسەر ئاستی عیراق و واجبی یەكێتیانەمە وەڵامی سەرۆكی هەرێم بدەمەوە، دەشبێت لەم قۆناغەدا بە هەستیارییەوە مامەڵە بكەین.

 PUKmedia      تایبەت
فۆتۆ.. سەرباز محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket