riklam

گوتیریش: جیهان زۆر نزیكە لەوێرانبوون بە ئەتۆم

جیهان 07:34 PM - 2021-09-26

ئەنتۆنیۆ گوتیریش ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند جیهان لەوێرانبوون بەچەكی ئەتۆمی زۆر نزیكبۆتەوە.

گوتیریش لەمیانی تویتێكدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە ئاشكراشیكرد تەواوی مرۆڤایەتی لەلێواری لەناوچوون بەچەكی ئەتۆمی یەكجار نزیكە.

گوتیریش راشیگەیاند: لەئێستادا لەسەرانسەری جیهاندا 14هەزار پارچە چەكی ئەتۆمی هەیەو بەوەش كۆی مرۆڤایەتی خستۆتە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوون بەچەكی ئەتۆمی.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: كاتی ئەوە هاتووە هەوری ململانێی ئەتۆمییەكان بڕەوێتەوەو سەرجەم چەكە ئەتۆمییەكان لەجیهاندا لەناوببرێن و سەردەمێكی نوێ لەئاشتی و متمانە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە.

ئاماژەشی بەوەدا ئەمڕۆ 26ی ئەیلول جیهان ئاهەنگ بەبۆنەی رۆژی نێودەوڵەتی خەبات لەپێناو لەناوبردنی تەواوی چەكی ئەتۆمی دەگێڕێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket