riklam

نەینەوا..بانگەشەی هاوپەیمانی بەرێوەدەچێت

ی ن ک 06:54 PM - 2021-09-26

ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٦/٩/٢٠٢١ سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی بارەگای كۆمیتەی٥ی رێکخستنی زورگەزراوی كرد و لەلایەن ‎سەید ئەمین شاكر لێپرسراوی كۆمیتەی ٥ی زورگەزراو و كادیرانی كۆمیتە پێشوازیكرا و دواتر لەگەڵ کادیران و ئەندامانی كۆمیتە و تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنوری بازنەی ١ی پارێزگای نەینەوا کۆبووە.
 
لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای باسکردن لە بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان ، سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستەسەر هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەو ناوچەیە و چۆنیەتی پلاندانان بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بەئامانجی دەرچواندنی کاندیدەکانی لیستەکە بەتایبەتیش کاندیدانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پلانەکانی شێوازی بانگەشەکردن و راکێشانی سەرنجی دەنگدەران بەلای کاندیدانی یەکێتی کرا .

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket