riklam

هەر دەنگدەرێك كارتەكەی وەربگرێتەوە پاداشت دەكرێت

عیراق 06:18 PM - 2021-09-26

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلولی 2021 رایگەیاند حكومەت بڕە پارەیەكی وەك پادداشت تەرخانكردووە دەدرێت بە هەر دەنگدەرێك كە كارتی دەنگدانەكەی وەربگرێتەوە.

لەو بارەیەوە نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەری وتەبێژی میدیای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: سەرۆكایەتی وەزیران بڕە پارەیەكی وەك پاداشت تەرخانكردووە بۆ هەر دەنگدەرێك پەلە بكات لەوەرگرتنەوەی كارتی دەنگدانەكەی لەناوەندەكانی تۆماركردن، روونیشی كردەوە دوا كات بۆ دابەشكردنی كارتەكانی دەنگدان 48 سەعات پێش دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە10ی تشرینی یەكەمی 2021.

راشیگەیاند: دەستپێشخەری سەرۆك وەزیران جۆرێكە لەپشتیوانی و هاندانی دەنگدەران بۆ وەرگرتنەوەی كارتە بایۆمیترییەكانیان بەئامانجی ئەوەی رێژەیەكی زۆر بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن، ئاماژەشیدا دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران لەئەمڕۆوە دەستپێدەكات، بەڵام میكانیزمی جێبەجێكردنەكە لەلایەن سەرۆكایەتی وەزیرانەوە دەبێت و پادداشتەكەش لەڕۆژی شەممە 10/10/2021 ئەژمار دەكرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket