riklam

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە شاری کەرکوک

کوردستان 05:08 PM - 2021-09-26

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان گەیشتە شاری کەرکوک.

لەو سەردانەیدا کە ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت لەگەڵ رێکخستن و پێشمەرگە دێرینەکان و جەماوەر و لایەنگرانی یەکێتی کۆدەبێتەوەو چەندین دیداری گرنگ ئەنجام دەدات.

هەر لەو سەردانەیدا بافڵ تالەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دڵنیایی بداتە کەرکوکییەکان کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری کەرکوک و کەرکوکییەکان دەبێت.

هەر لەو بارەیەشەوە ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کەرکوک یەکەم سەردانی سەرۆکایەتی یەکێتییە بۆ ئەو شارە لە پاش کۆنگرەی چوارەم، کە ئەمە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر هەڵبژاردنەکان کە لە ئێستادا لە بانگەشەی هەڵبژاردنداین بە تایبەت بۆ شاری کەرکوک کە بەشاری سەرۆک مام جەلال ناسراوە.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket