riklam

ناحیەی سروچک.. فــەرمانگەی کارتی نیشتیمانی کرایەوە

کوردستان 04:44 PM - 2021-09-26

ئەمڕۆ یەک شەممە  لە مەراسیمێکــدا بە ئامادەبــوونی دیـــاری رەفیـق  قائیمقامــی قەزای سەید سادق، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی و بەرێوەبەری ناحیەی سروچک و  شێرکۆ ئەحمەد  بەڕێوەبەری کاروباری کارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی ، فەرمــانگەی کارتـــی نیشتیمانی سروچک، لەناحیەی سروچک کرایەوە.

تەها ئەحمەد لێپسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی سروچک  کرایەوە، کەلە مەراسیمەکەدا قائمقامی سەیدسادق  سوپــاسی خـــۆی گەیانــدە بەڕێوبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی و بەڕێـــوبەری کاروبـــاری کارتـــــی نیشتیمانــی لە هەوڵ وماندوبونیان لــە کـــردنــەوەی فــەرمانگەکــە.

وە لــە ئێستادا ئــەو ھاوڵاتیانەی، کە تۆمــارەکانیـــان ســـەر بە فەرمانگـــەی کارتـــی نیشتیمانی ناحیەی سەروچکــ_بەرزنجەیە،  ئەتوانن سەردان بکەن بۆ مامڵە کانیان.

       
PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان /شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket