riklam

سلێمانی..مەراسیمێک بۆ ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو

کوردستان 04:04 PM - 2021-09-26

بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی و خاوەن هۆتێل و ڕێستۆرانتەکان، مەراسیمێکی تایبەت بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزارەوە بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشێک لە خاوەن هۆتێل و ڕێستۆراندەکانی شاری سلێمانی و بریاریشە سبیەنێ هەبەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزارەوە لە پارێزگای دهۆک مەراسیمێکی فراوان بەڕێوەبچێیت.

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لەو مەراسیمەدا ڕایگەیاند: بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو هەرێمی کوردستان لە بواری کەرتی گەشتوگوزاریدا  پێشکەوتنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هاتنی گەشتیاران لە خوارو ناوەڕاستی عێراق و ووڵاتانی دراوسێ  ئەوە ڕاستیە پیشان دەدات کە کەرتی گەشتیاری لەهەرێم بەرەوپێش چووە.

ووتیشی: وەک خۆمان کاردەکەین تاوەکو هەلی کاری زیاتر لەبواری کەرتی گەشتیاری ڕابگەیەنین و خزمەتی هاوڵاتیان بکەین.

ئەمەل جەلال ئەوەشی ووت: لەبەرنامەماندایە چەند شوێنێکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی دروست بکەین و کە ئەوەش خزمەتێکی زۆر شاری سلێمانی دەکات و دەبێتە هۆی زیاتر ڕەخساندنی هەلی کار لەشارەکەدا، وە بەم نزیکانەش دەست دەکرێت بەجێ بەجێ کردنی پڕۆژە گەشتیارەییەکان لە شاری سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی PUKmedia لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتای مانگی 8 1ملیۆن و 17هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە، تاکوتایی ساڵیش ڕێژەی هاتنی گەشتیارن بەرزدەبێتەوە.

هاتنی گەشتیاران بەبەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردبوو، بەڵام ئەساڵ ڕێژەکە زیادی کردووە.

 

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket