riklam

هه‌وڵێكی دیكه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی عیراقه‌وه‌ بۆ رێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار

عیراق 03:53 PM - 2021-09-26

بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاستی خستنه‌بازاڕ و فرۆشتنی دۆلاری به‌رزكرده‌وه‌ و ده‌یه‌وێت به‌و هه‌نگاوه‌ رێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار.

بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ 26-9-2021، (215)ملیۆن دۆلار و(131)هه‌زارو (855) دۆر خستووه‌ته‌ بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌، به‌م هه‌نگاوه‌ بانكه‌كه‌ ئاستی فرۆشتنی دۆلاری به‌ ڕێژه‌ی له‌ 14.36% به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر 100 دۆلارێكیشی به‌ 146هه‌زار و 60 دینار فرۆشتووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی عیراق ته‌نها 188 ملیۆن و 499 هه‌زار و 208 دۆلاری خستبووه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و زیادكردنی بڕه‌كه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی بانكه‌كه‌یه‌ بۆ رێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی .

PUKmedia بانكی ناوه‌ندی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket