riklam

هێزەکانی پێشمەرگە کار بۆ سەرکەوتنی هاوپەیمانی دەکەن

کوردستان 03:42 PM - 2021-09-26

ئەمڕۆ لەبارەگای هێزەکانی حەفتا لەشارۆچکەی چوارقوڕنە کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەفسەر و پلەدارانی لیواکانی هێزی پشمەرگەی سنوورەکە بۆ پشتیوانی لە لیستی هاوپەیمانی کوردستان و سەرخستنی کاندیداکانی سازکرا.

لەدەسپێکی کۆبوونەوەدا کە ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی "٢٤"ـی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بوون ،قادر عەزیز کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن بۆ ئامادەبوان دوا و ڕاگەیاند ؛ هێزەکانی پێشمەرگە لەهەموو وێستگەیەکی خەباتدا کارکتەری گرنگی ئەرکە قورسەکان بوونە، ڕاشیگەیاند ئەگەر دوێنێ بەچەک پارێزگاریتان لەیەکێتی و پرەنسیپە چەسپاوەکانی کردبێ، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ ئەو ئەرکە بەدەنگ لەبەرژەوەندی یەکێتی و میللەتەکەمان بە بڕیاری ڕاست و مەدروس لەقازانجی هاوپەیمانی کوردستان جێبەجێ دەکەن.

پاشانیش" بورهانی سەعید سۆفی " ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری زۆنی ڕاپەڕینی کەمپەینی هەڵبژاردن لەبارەی نەبەردیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە وەک کوڕانی ڕۆژانی سەخت هەمیشە پارێزەری ئازادیی و دەسکەوتەکانی هەرێم بوون ، بەدڵنیاییشەوە بەجۆش و خرۆشەوە خۆیان و کەس و کار و هاوڕێ و دۆستان و دراوسێکانیان دەبەنە سەر سندوقی دەنگدان و لیستی هاوپەیمانی کوردستان  سەردەخەن، "هەڤاڵ بورهان"یەکێتی بە داکۆکیکاریی مافە دەستوریەکان و شایستە سیاسی و داراییەکانی هێزی پێشمەرگەش لەقەڵەم داو و ڕایگەیاند کە بە ناردنی زۆرترین نوێنەری یەکێتی و هاوپەیمانی ، هەموو ئەو دەسکەوت و مافانە پارێزراوتر چەسپاوتر دەبن.

لەبارەی میکانیزمەکانی دەنگدان و دەنگدانی تایبەت و گشتیەوە هەڤاڵ "عەبدوڵڵا کانی بەردی" ڕونکردنەوەیەکی پێویستی دا و بەخۆناساندن و ڕونکردنەوەی کارنامەی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket