riklam

كێشه‌ی كاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا چاره‌سه‌ر كرا

کوردستان 09:14 AM - 2021-09-26

له‌سه‌ر بودجه‌ی (٨%) داهاتی كاره‌با به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی،  به‌ تێچووی زیاتر له‌ (85) ملیۆن دینار، پرۆژه‌ی دانانی محه‌ویله‌ بۆ گوندی شێخ وه‌یساوا له‌ سنوری كاری هۆبه‌ی كاره‌بای مامه‌ یاره‌ له‌سه‌ر فیده‌ری ( 127 ) جێبه‌جێ ده‌كرێت .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار عه‌تا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ رایگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ فراوانكردنی تۆڕی كاره‌بای گوندی شێخ وه‌یساوا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له‌ 120 ماڵ ده‌بن و كێشه‌ی كاره‌بایان هه‌بوو.

وتیشی: به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش، كه‌ دانانی محه‌ویله‌یه‌كی نوێ و 50 ستونی كاره‌با له‌ خۆده‌گرێت و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket