riklam

کفری.. كەرنەڤاڵی پشتیوانی لەكاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان

کوردستان 12:33 AM - 2021-09-26

لەكفری بەئامادەبوونی  ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  كەسایەتی و لاوان و گەنجانی شارەكە، كەرنەڤالێكی جەماوەری لەقەزای كفری بەڕێوەچوو.
لەكەرنەڤاڵەكەدا مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا جەختی كردەوە: سەرەڕای هەموو گللەییەكان پێویستە ئەوە بزانین ئومێدی چاكسازی و بەرەو پێشبردنی پرسە نیشتمانییەكان هەر بەیەكێتیی و كاندیدەكانی یەكێتیی دەكرێت.
باسی لەوەشكرد: بەشداریكردن لەهەڵبژاردن گرنگە، دڵنیای هەمولایەك دەكەینەوە كاندیدەكانمان بۆ بەرگری لەمافە نەتەوەییەكان دەچنە بەغداو ئامانجی سەرەكیان ئەوەیە.
PUKmedia سامان یاروەیس 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket