}

یه‌كێتی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی برادۆست دێته‌ ده‌نگ

کوردستان 10:28 PM - 2021-09-25

یه‌كێتی له‌ سنووری برادۆست له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان هاته‌ ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌، پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام بن كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و بێده‌نگ نابین.

خدر مسته‌فا جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی 2 ی لاوه‌كی سۆران ڕایگه‌یاند:" له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردو چه‌ند پێشێلكارییه‌ك دژی هاوپه‌یمانی ئه‌نجامدراوه‌و به‌رده‌وامبونی ئه‌م پێشێلكاریانه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوادادێت".

وتیشی، ناكرێت سوكایه‌تی به‌ پۆسته‌رو وێنه‌كانمان بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌، هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌، هیواخوازین هه‌موو لایه‌ك پڕۆسه‌كه‌ به‌ هێمنی و ئارامی به‌ڕێوه‌ ببه‌ین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن، ناكرێت بێده‌نگ بین و كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ پرۆسه‌كه‌ خۆش نییه‌، بۆیه‌ هیوادارین كۆمسیۆنیش قسه‌ی خۆی بكات".

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ مه‌لا كه‌ریم شوكر، لێپرسراوی كۆمیته‌ی برادۆست ڕایگه‌یاند كه‌ " ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێگری و پێشێلكارییانه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ پڕۆسه‌ی دیموكراسی ناكات و پێویسته‌ ئازادی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكرێت".

ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سنووره‌كه‌ پێشێلكاری و ڕێگرییان دژی هاوپه‌یمانی ئه‌نجامداوه‌.

PUKmedia هاوار عه‌باس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket