}

چه‌ند وڵاتێك پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كانی عیراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌

عیراق 09:04 PM - 2021-09-25

وه‌زاره‌تی داد واده‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كانی عیراقی له‌ چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌ ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، كه‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك دروستكردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ڕێگری بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دروست ده‌كه‌ن.  

حه‌نان مونزیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاندوه‌، له‌ كۆنفرانسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كان میكانیزمی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتان دیاریكراوه‌و به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ پاره‌یان تاڵانكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئاسته‌نگ و ڕێكاره‌ یاساییه‌ ئاڵۆزه‌كانیان داناوه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی هاوكاری عیراق ده‌كه‌ن له‌م پرسه‌دا، له‌وانه‌ ئورده‌ن و لوبنان و ڕۆژانی داهاتووش گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ بۆ عیراق ده‌ستپێده‌كات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و پارانه‌ی كه‌ به‌تاڵانبراوه‌، له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ناوی وه‌همیه‌وه‌ تۆماركراون، بۆیه‌ ناتوانرێت به‌ وردی بڕه‌كه‌ی دیاری بكرێت و هاوكات، پاداشتی دارایی ده‌داته‌ ئه‌ كه‌سانه‌ی یارمه‌تیان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket