riklam

خاتوو شاناز: به‌هه‌وڵی دڵسۆزان هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌رده‌خه‌ین

ی ن ک 04:47 PM - 2021-09-25

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی 9ی 2021، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی میحوه‌ری سلێمانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌پارله‌مانی كوردستان. 

له‌دیداره‌كه‌دا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گرنگی به‌شداریكردنی پارله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنی سه‌وزی له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ پشتیوانیكردنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان خستنه‌ڕوو، رایگه‌یاند: به‌هه‌وڵی دڵسۆزانی وه‌ك ئێوه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌رده‌خه‌ین و به‌و جۆره‌ش زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌به‌غدا. 

خاتوو شاناز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانی پێشووتری قوباد تاڵه‌بانی سه‌لماندی كه‌به‌دانوستان ده‌توانین مافه‌كانمان به‌دی بهێنین بۆ ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌مان رێچكه‌ی گرتۆته‌به‌ر، بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بێت و گفتوگۆ و دانوستان بكات و سووربێت له‌سه‌ر ماف و داخوازییه‌كانی كورد، به‌م جۆره‌ زامنی باشتربونی ژیان و گوزه‌ران و بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هه‌رێم بكات.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌پارله‌مانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی و فراكسیۆنه‌كه‌ی نیشاندا بۆ سه‌رخستنی هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ببێته‌ هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌به‌غداو پاراستنی یه‌ك ریزی كورد و زامنكردنی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و مووچه‌ و ئاوه‌دانی زیاتر بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان، كه‌ئه‌مه‌ش به‌هاوپه‌یمانی كوردستان به‌دی دێت، له‌مڕوه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌به‌شداری په‌رله‌مانتاران كرد له‌ روونكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌. 

ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌پارله‌مانی كوردستان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و یه‌كریزی و یه‌ك گوتارییه‌ی كورده‌ له‌به‌غدا كه‌ئه‌مه‌ش گرنگه‌ بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانمان له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی دا، كه‌ له‌ئاینده‌شدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد.
دیداره‌كه‌ به‌خستنه‌ڕووی سه‌رنج و پێشنیازه‌كان بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی بازنه‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌مووان په‌رۆشی خۆیان نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌ چاره‌نوسسازه‌ و ده‌نگدان به‌كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket