riklam

پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچیدوایی دایکی پێنج شەهید

ی ن ک 01:38 PM - 2021-09-25

هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی دایکە ناهیدە جەباری هاوخەمی دەرەبڕێت کە دایکی پێنج شەهیدە.

بۆ کۆچی دوایی دایکە ناھیدە شەھاب جەباری، دایکی پێنج شەھیدی قارەمانی رێگای رزگاری (ئومێد قادر، شێرزاد قادر، ئاری قادر، سالار قادر و نەوزاد قادر) پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین.

دایکە ناهیدە نموونەی خۆڕاگری و تێکۆشان بوو، ئەو جگە لە پێنج رۆڵەی خۆی، 11 برازا و برایەکی بەخشیووە بە کوردستان و شەهیدکراون. بۆیە لەدەستدانی ژنێکی قارەمانی وەک دایکە ناهیدە لە دڵەوە خەمباری کردین.

بۆ ئەم کۆچە خەمناکە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خزمانی سەربەرزی جەباری دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین رۆ‌‌حی کۆچکردوو شاد بێت و هیوای سەبووری ئارامی بۆ ئێوەی سەربەرز دەخوازین.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket