riklam

بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ زه‌می پاشه‌مل، كاتی ھه‌ڵسه‌نگاندنی ھاوسه‌نگی ریفراندۆم، رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر ھاتووه‌

کوردستان 12:59 PM - 2021-09-25

بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە 
كاتی ھەڵسەنگاندێكی ھاوسەنگی ریفراندۆم رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر ھاتووە.
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە 
كاتی ھەڵسەنگاندێكی ھاوسەنگی ریفراندۆم رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر ھاتووە.

*ئەزموونی ریفراندۆمی كوردستان لە 25/9/2017 هەوڵێكی ناكامی گەلەكەمان بوو بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی. وەك پرەنسیب ئەوە هەقێكی رەهای میللەتانە لەدیاریكردنی چارەنووسی خۆیان. ریفراندۆم لەم چوارچوەیەدا ئەزموونێكی رەوای گەلی كوردستان كە ھەلومەجێكی لەبار و شایانی بۆ فەراھم نەكرابوو. هەتا ئێستاش لەبەر زۆر فاكتەری خۆیی و بابەتی هەڵسەنگاندنێكی ورد ‌و هاوسەنگ بۆ ئەو  وێستگە گرنگەی ژیانی سیاسیی ئێمە نەكراوە. لەكاتێكدا ریفراندۆمی ساڵی 2017 ‌و دەرەنجامەكانی كاریگەرییەكی زۆر گەورەی لەسەر ئێستا ‌و داهاتووی سیاسیی كوردستان هەبووە ‌و دەبێت. رووداوی گەورەی مێژووی میللەتان نەخاسمە ئەگەر سەركەوتنی بە نسیب نەبێ دەكەوێتە بەر نەشتەری بەرژەوەندییە كاتییەكانی ئەم ھێزی سیاسیی و ئەو ھەڵسەنگاندنی لایەنداری و تەسكی حزبایەتی وەك ئەوەی چەند ساڵە میدیای چەواشەی پارتی و خیتابی سیاسیی چەوتی سەركردایەتی ئەو حزبە دەیكات.

* چەند ساڵە بەرژەوەندی گەلەكەمان و مەنتیقی تێڕوانینی نیشتمانیی و نەتەوەیی وا دەخوازێت قسەكردن لەسەر ئەزموونی ریفراندۆم و رووداوەكانی دوای ئەویش بخرێنە  چوارچێوەی تیگەیشتنی دادپەوەرانە و رەوای سیاسییەوە كە لەوە زیاتر ریزی گەلەكەمان پەرت نەكا و ھەق بۆ خاوەن ھەق بگێرێتەوە و ئەم تێڕوانینە نەتەوەییە دروستە بخاتە خزمەت دووبارە نەكردنەوەی ھەڵە و پەڵەی سیاسییەوە ، كەچی تۆڕی میدیای درۆزنانەی پارتی و كاھینە شەڕانگێزەكانی پشتەوەیان بە پارە و پاوەری ئەم میللەتە ھەر ئەیكێڵن و ئەیكێڵن و خەریكە باوەڕ بەدرۆی خۆشیان دەكەن .

* لە ژینگەی تەنگەبەری رۆژانی ریفراندۆمدا سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سیاسەتە تەنگژە ئامێزەكانی، بە ڕاكێش ڕاكێشی بۆ دەست بەسەراگرتنی بڕیاری سیاسیی لە كوردستان كارێكی كرد، لەپاڵ هەلومەرجی ئیقلیمی ‌و نێودەوڵەتی نەیار ‌و دژوار كە دیبلۆماسی كوردستانیی بە سەرۆكایەتی  ئەو  حزبە نەیتوانی زەمینەی بۆ برەخسێنێ. ئەو ئەزموونە لەبار بچێ ‌و وەك پێویستی هەر خەباتێكی رەوای میللەتان سەرنەگرێ. لەكاتێكدا خیتابی دیبلۆماسیی و میدیایی پارتی بەھاری ھێنابووە سەرچۆكان گوایە دونیای دەرەوەو بەتایبەتیش دۆستانی مامەڵەی نەوتی و بازرگانی پارتی بە ریفراندۆمەكە رازیین و ھەموو شتێك تەواوە.
2
*بەداخەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25/9/2017 ‌و تاوەكو ئێستاش زۆربەی جومگەكانی حوكمڕانی ئەم وڵاتەی كۆنترۆڵ كردووە، یان ئەوی لەدەست خۆیدا نییە بێ كار ‌و بێ كارایی كردووە، بۆیە سەرەنجام بە سیاسەتە تاكڕەوییەكانی، بە تەقەلای بێ وچان ‌و بەردەوامی بۆ خۆسەپێنی ‌و بۆ ئیحتواكردنی بڕیاری سیاسیی لە كوردستان، ئەوسا و ئێستاش نەیهێشت زەمینەی لەبار ‌و گونجاو  برەخسێ:
- بۆ داكۆكی كردنێكی میللی ‌و رەسمی ‌و دەستەبژێری لە ویستی گەل پرسی،
-بۆ سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمەكە لەكاتی ئەنجامدانی، چ بە پشتیوانیی یەك ریزی ناوخۆیی و چی بە لانی كەمی رەزامەندییەكی دەرەكی.
-بۆ ئیحتواكردنی دەرەنجامەكانی لەدوای سەرنەكەوتنی ئەو تێكۆشانە رەوا و دیموكراتەی گەلەكەمان، چونكە خۆ مەعلومە كردەیەكی سیاسیی ‌و هەر هەنگاوێكی تازە ‌و بنەڕەتی كە شكستیخوارد و سەرنەكەوت دەبێ ئاسەوارەكانی بە بەرنامە ‌و تەگبیری ورد چارەسەر بكرێت و ئیحتوای زیانەكانی بكرێت.
*لەبەر ئەم هۆكارانە: وێرای هەلومەرجە ئیقلیمی ‌و نێودەوڵەتییە نەیار ‌و نالەبارەكە، گەورەترین ئاواتی گەلەكەمان، بەرزترین هەنگاو لە ریزبەندی تێكۆشانی نەتەوەیی ‌و نیشتمانی گەلی كوردستان ‌و هەر گەلێكی ئازادیخواز پەكی كەوت ‌و سەرەنجام بە بڕیاری رەسمی حكومەت ‌و سەرۆكایەتی هەرێم كە هەر پارتی تێدا باڵادەستە ، سڕ كرا ‌و لاپەڕەی ریفراندۆم لەلایەن خودی پارتی ‌و باڵادەستی پارتی لەو حكومەتە پێچرایەوە.سەیرە لەوەیە ‌و زۆریش بەداخەوە هەر لە سەرەتاوە لەجێی ئەوەی ئەم ویستە باڵا دیموكراتی ‌و نەتەوەییەی گەلەكەمان ببێتە مایەی ئیجماعی نیشتمانیی ‌و نەتەوەیی، ببێتە باعیسی كۆكردنەوەی چین ‌و توێژەكانی كوردستان لە دەوری یەك ستراتیج، ببێتە مایەی تەبایی ‌و پێكەوەیی ‌و پشتیوانی حزب ‌و چالاكە سیاسییەكان لە كوردستان، كەچی بەهۆی لەوتاندنی سیاسی ‌و شپرزەیی هەژموونی سیاسیی پارتیەوە پێچەوانەوە بووە ‌و لەجێی یەكێتی نەتەوەیی مایەی گرژی ‌و دوردنگی ‌و دڵكرمێ بوون لە یەكتری. بووە مایەی موزایەدە ‌و بازاڕ گەرمی حزبی ‌و تۆمەت بشینەوە ‌و تۆمەت داتاشین كە ئەدەبیاتی ئاست نزمی پارتی دیموكرات تەنها وەستاو كارامەن لەم جۆرە خیتابە ‌و هیچی تر نا.
3-
 
*بەم هەموو زام ‌و برینەوە، گەلەكەمان ‌و بزووتنەوە سیاسییەكەی رووبەرووی كاردانەوە ‌و پاشماوەی پەك كەوتن ‌و سڕكردنی بڕیاری مێژوویی ریفراندۆم بۆوە. ئەم ریفراندۆمەی كە سەركردایەتی پارتی لە سەرەتاوە تا كۆتایی لەرووی زەمین ‌و زەمانەوە، لەرووی كەمپین ‌و ئیدارەدانەوە خراپی هەڵسوراِن ‌و بە ئینفراد ‌و تاكڕەوییەوە ئیدارەی دا. لەجێی گەیشتنی گەلەكەمان بە سەربەخۆیی ‌و سەرفرازی یەكجارەكی، هەمووان ‌و هەموومانی رووبەرووی تەنگژەی گەورەی وا كردەوە كە:
-پاشەكشێ لە رۆڵی كورد لە پرۆسەی سیاسی كوردستان ‌و عیراق ببێتە واقیعێكی تاڵ كە چەند ساڵە گەلەكەمان و ھێزە دەربەستەكانی ھەوڵی چاككردنی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەن.
-پاشەكشێ لە جورئەت ‌و قەرارداری سیاسیی هێزە سیاسییەكان بەگشتی ‌و خودی پارتی روو بدات ‌بە جۆرێك ھەر پارتی خۆی بە هەڵەداوان چونەوە بەغدا وەكو خووی هەمیشەییان لە شكست ‌و دۆڕاندا.
-سەرەنجام لە كاردانەوەی ئەو شپرزەییە سیاسییەی ئیدارەی پارتی ‌و قۆستنەوەی دۆخی نالەباری ناوخۆیی كوردستانیش، لە 16 ئۆكتوبەری هەمان ساڵ (2017) دا سیاسەتی كوردستانی لە كەركوك ‌و ناوچە دابڕاوەكان پاشەكشێی كرد، حكومەتی ئیتحادی بە هاوكاری حەشدی شەعبی ‌و میلیشیای جۆربەجۆری تایفەگەریی كۆنترۆڵی كەركوك ‌و ناوچە كێشە لەسەرەكانی كرد. لەو دۆخە ناھاوسەنگەی تەرازوی ھێزی عەسكەریدا تەنها ‌و تەنها هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی  لە مەیداندا شەهید ‌و بریندارێكی زۆری دا ‌و سەركردەو فەرماندەكانی پارتی موزایەدچی نەتەوەیی تێیان قوچاند.
 4-
*جا پارتی لەجێی ئەوەی ئەزموون فێر بێ ‌و دەرس ‌و دەور لەم تاقیكردنەوە تفت ‌و تاڵانە وەربگرێت كە پێش خۆیان وبەر زیانی حزبیانەیان بەسەر گەلەكەمانی هێنا، وەكو پیشەی هەمیشەیی چەند ساڵێكە كار بۆ شیواندنی ڕاستییەكانی ریفراندۆم ‌و رووداوەكانی 16/ ئۆكتوبەر دەكات. لەجێی بەخۆداچوونەوە ‌و پەشیمانی ‌و داوای لێبوردن لە گەلەكەمان هەموو ئەم تراژیدیا نەتەوەیی ‌و نیشتمانییەی كردۆتەوە دەسكەلای تەسكی حزبایەتی . لەجێی كۆشش بۆ سارێژی برینەكان یەك بینە دەیكولێنێتەوە ‌و رۆژانە بازرگانی سیاسیی پێوە دەكات ‌و دەستی چەوری خیانەت ‌و شكستی لەسەر یەكی خۆی بە سەری خەڵكی تر، بەتایبەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەسرێتەوە. یەكێتییەك كە تەنانەت لە بەرەنگاری دژواری (16)ی ئۆكتۆبەری كەركوكیشدا لەجیاتی ئەوان ‌و كوردستانیش دەیان ‌و سەدان شەهید ‌و برینداری داوە.

سەركردایەتی شكستخواردووی ئەم حزبە سی ‌و یەكی ئابییە، لەجێی ئەوەی شەرمەزار بێت ‌و داوای لێبوردن بكات، چونكە كارەكە لە دەستی كەوت ، لەجێی ئەوەی دانی پێدا بنێ كە لە ئیدارەدانی كۆی مەلەفی ریفراندۆم، كۆی ئیدارەی سیاسیی ‌و ئابووری چەند ساڵی رابردوو شكستی هێناوە، كەچی هەرزان فرۆشی ‌و هەرزان بازاڕی پێوە دەكات، لە جێی ئەوەی سارێژی ئازارەكانی دوای سڕكردنی ریفراندۆم ‌و لەقاڵبدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات كەوای كرد دۆستی درۆزنانە و نەیاری ڕاستەقینەی جۆراوجۆر پێمان خۆش بن كەچی وا پارتی تا ئێستاش سەوداو سیاسەتی ناجۆر بە سەرنەكەوتنی ریفراندۆم ‌و دۆخی پاشەكشێی دوای 16 ئۆكتوبەری ساڵی 2017 وە دەكات، وەك پیشەیی هەمیشەییان:
ئەوساو ئێستاش:
-بە كوردی جنێو دەدەن ‌و بە عەرەبی سازش ‌و ماستاوی خەست بۆ رەوتی شۆڤێنی ‌و تایفەگەری لە عیراق دەكەن. كەیوبەینی تەحالوفات و كورسی كورسییان لەگەڵ دەكەن تەنانەت لەسەر حیسابی پرەنسیبە جێگیرەكانی گەلەكەمان،
- بە كوردی ‌و كرمانجی هەڕەشە لە كۆی بزووتنەوەی سیاسی كوردستان ‌و حزبەكانی، كۆی چالاكە كۆمەڵایەتی ‌و رۆشنبیرییەكانی كوردەواری دەكەن ‌و بە عەرەبیش شان ماچ دەكەن ‌و عەبای كۆنەپەرستان دەلێسنەوە سا بەڵكو لەسەر حیسابی گەلەكەمان و بە پاشقول گرتن  لە حزبەكانی تری كوردستان پۆستێك زیاتریان پێ بدەن.
 
*ڕاستی مەسەلەكە ئەوەیە 16 ئۆكتوبەر شكستی سەركردایەتی پارتی ‌و مۆنۆپۆلە رەسمییەكانێتی لە جومگەكانی حوكمڕانی، لە ئیدارەی پرۆسەی سیاسیی ‌و دۆخی گشتی كوردستان، لە ئیدارەی ئیجماعی نیشتمانی لەسەر ریفراندۆم ‌و ویستی مافی چارەنووس. ڕاستی ئەوەیە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ‌سیاسەتی كوردستانیی بە تەنها ‌و تەنها كەوتە دەستی سەرۆكایەتی پارتی كە چونكە لەسەر چەوتی ‌و چەوێڵی ڕاهاتوون كاری باشی لەدەست نایەت وەكو نموونەی كاری باشی سەرخستنی ریفراندۆمێكی نیشتمانیی ‌و نەتەوەیی لە 25/9/2017 دا.
كۆی ئەم دۆخە نەخوازراوە بەڵگەی شكستی سەركردایەتی ئیحتكاریخوازی پارتییە لە ئیدارەی مەیل ‌و ئارەزووی بێ بڕانەوەیان بۆ برا گەورەیی ‌و كوێخایی لە كوردستان. ئەمانە خۆیان شكستیان هێناوە لە براگەورەیی چونكە ئەمە بە خۆسەپاندن نابێ و نایەتەدی ، كەچی خەڵكی دیكە تۆمەتبار دەكەن؟! ئاخر كێ ‌و كەی دەچێتە عەقڵەوە سەرۆكایەتی حزب ‌و مۆنۆپۆلكاری وڵاتێك سەركەوتنی زۆر بچووك بەناوی خۆیەوە قەید بكا ‌و شكستی زۆر گەورەتریان لە كۆی ئەو دۆسێیانە بخەنە ئەستۆی خەڵكی تر ‌و حزبی تر كە لای ئەوان دەبێ حزبەكان بەشیان هەر ئەوە بێت بڵێن تۆمەتبار ‌و خەتابارن ‌و چەواشەكارییان بەسەردا بسەپێنرێ.

*پێویستە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق ‌و هەڵبژاردنی دوای ئەوەش كە بۆ كوردستان دەكرێت، وەڵامدەرەوەی شكستی یەك لە دوای یەكی سەرۆكایەتی پارتی بێت كە شكست لەسەر شكست تۆمار دەكات ‌و هێشتاش جورئەت ‌و ئازایەتی ئەوەشی تێدا نییە چمكێكی ئەم شكستە بگرێتە ئەستۆی خۆی ‌و داوای لێبوردن بكات. خەڵك  ‌و دەستەبژێری سیاسیی كوردستان لە بیرێتی ئەوە كێ بوو دەیوت ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوەی دەترسێ خۆمان بەتەنیا دەیكەین .ئێستا خێرە دەرەنجامەكانی ناخاتە سەر شانی خۆی ‌و حزبەكەی؟

PUKmedia - بەشی بەدواداچوون و چاودێری مەکتەبی راگەیاندن

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket