riklam

كتێبی (خێوەتی خارا)ی رەهبەری سەید برایم ناسێنرا

ئەدەب و هونەر 12:51 PM - 2021-09-25

پێش نیوەڕۆی 25/9/2021 ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەهەولێر كۆڕێكی بۆ بڵاوكردنەوەو ناساندنی كتێبی (خێوەتی خارا) ی نوسەرو سیاسەتمەدار رەهبەر سەید برایم سازكرد.

لەكۆڕەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەنوسەرو شاعیرو ئەدیب و چالاكوانی مەدەنی شاری هەولێرو ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی ئامادەیبوون ، رەهبەری سەید برایم نوسەری كتێبەكە باسی لەناوەڕۆكی كتێبەكەو مانای ناونیشانی كردو وتی : ناوی كتێبەكە كە (خێوەتی خارا) یە لەڕابردوودا شاعیری گەورەی كورد حاجی قادری كۆیی لەشیعرێكیدا بەكاری هێناوە كە بەمانای (چادری ئاوریشمی) دێت.

هەر لەكۆڕەكەدا رەهبەری سەید برایم تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبەكەو وتی : لەكتێبەكەدا باسی داهێنانی ناوی پێشمەرگەم كردووە كە لەلایەن شاعیرو سیاسەتمەداران و رووناكبیرانی كورد كە بەر لەكۆماری مهاباد داهێنراوە وەكو نوسەرو رووناكبیر حوسێن حوزنی موكریانی لەگۆڤاری (زاری كرمانجی) باسی لێكردووە.

رەهبەری سەید برایم هەر لەكۆڕەكەدا كۆمەڵێك زانیاری نەبیستراوی لەسەر بنەماڵەی دڵداری شاعیرو خزمایەتیان لەگەڵ گەورە شاعیرانی وەكو حاجی قادری كۆیی و نالی باسكرد.

دواتر ئامادەبوانی كۆڕەكە بەپرسیارو راو سەرنجی خۆیان بەشداریان لەكۆڕەكە كردو رەهبەری سەید برایم وەڵامی پرسیارەكانی دایەوەو لەكۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.   

 

PUKmedia  رەوەست نەوزاد – هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket