riklam

لەهەولێر وەبەرهێنەران بەزەوی حکومەتەوە فێڵ لەهاوڵاتیان دەکەن

کوردستان 11:10 AM - 2021-09-25

لێپسراوێکی کۆمەڵەی کرێنشینان رایدەگەیەنێت دروستکردنی پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون و تەرخانکردنی زەوی لەلایەن حکومەتەوە بۆ وەبەرهێنەران، نەیتوانیوە کێشەی نیشتەجێبوون لەشارێکی وەک هەولێر کە پایتەختی کوردستانە چارەسەربکات.

ئاماژە بەوەدەکات ئەو زەویانەی بەناوی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە حکومەت وەرگیراوە، دواتر  گوندی هاوچەرخ و مۆدێرنی لەسەر دروستکراوە و بۆتە پڕۆژەیەکی بازرگانی.

مەحموود ئیسماعیل سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی کرێنیشانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەماوەی ساڵانی رابردوو  رووبەری چەندین هەزارمەتر زەوی بۆ مەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسنوری شاری هەولێر  تەرخانکراوە، کەچی تاکو ئێستای ئەو پڕۆژانە نەتوانداوە کێشەی کرێچیەتی لەو شارە چارەسەر بکرێت.

وتیشی: ئەو پڕۆژانەی لەبواری یەکەی نیشتەجێبوون دروست کراوە، لەجیاتی بدرێتە خەڵکی کرێچی و کەمدەرامەت ، بازرگان و وەبەرهێنەدەست رۆیشتوەکان لێی سودمەند بوونە.

ئاشکراشیکرد: بەشێک لەوەبەرهێنەران بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون زەوییان بە پارەیەکی زۆر کەم لە حکومەت وەرگرتووە، کەچی دواتر  ئەو یەکانەیان بەپارەیەکی زۆر فرۆشتوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەجیاتی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی شایستە و کرێچی، گوندی هاچەرخ و شاری مۆدێرن لەسەر زەویەکانی حکومەت لە هەولێر دروستکراوە، ئەمەش لەکاتێکدا چەندین هەزار خێزانی کرێچی هەیە ناتوانێ خانویەکی ١٠٠ مەتری بۆ خۆی دابینبکات.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket