riklam

كەركوك.. بەجۆش و خرۆشەوە پشتیوانی هاوپەیمانی كوردستان دەكرێت

کوردستان 10:08 PM - 2021-09-24

بانگەشە و كۆكردنەوەی دەنگ بۆ هاوپەیمانی كوردستان لەكەركوك درێژەی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا لەگوندی حەسار  ڕزگار عەلی سەرپەرشتاری زۆنی هەڵبژاردنەكانی كەركوك و سەڵاحەددین بەئامادەبوونی  محەمەد عوسمان و سیروان كوێخا نەجم و حەسیبە عەبدوڵا ئەندامانی سەركردایەتی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی جەماوەری  كرد.
لەكۆبونەوەكەدا كەبەشێكی دانیشتوانی گوندەكانی حەسار و دەوربەری بەوپەڕی پەرۆشیەوە ئامادەی بوون، رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختی لەسەر بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەی 10/10 كردەوە تاوەكو بتوانرێت مافی تەواوی خەڵكی كەركوك بپارێزرێت و وەك هەمیشە كورد دەنگی یەكەمی پارێزگای كەركوك بەدەست بهێنینەوە  و ڕێگەش بە بەدی هێنانی مەرامی ناحەزان نەدەین.
رزگار عەلی ڕۆڵی دانیشتوانی گوندی حەسار و دەوروبەری لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بەرز نرخاند.
لەبەرامبەی دانیشتوانی ناوچەكە بەڵێنیاندا دەنگیان بۆ هاوپەیمانی كوردستان و كاندیداكانی بێت.
PUKmedia كەركوك،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket