riklam

كەركوك .. بەدواداچوون بۆ حاڵەتێكی گوماناوی دەكرێت

کوردستان 09:50 PM - 2021-09-24

لەگەڕەكی موسەڵای كەركوك هێزەكانی پۆلیس بەدواداچوون بۆ بوونی حاڵەتێكی گوماناوی دەكەن و رەتیدەكەنەوە  بۆمب بێت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia  ووتی: ئەمشەو لەگۆرستانی گەڕەكی موسەڵای كەركوك، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی ئاگادار كراونەتەوە بەبوونی حاڵەتێكی گوماناوی.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكانی پۆلیس تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی بۆمبیان رەوانەی ناوچەكە كردوە.
وتیشی: دوای بەدواداچوون دەركەوتووە كە  تەنێك بووەو چەند وایەرێكی پێوەبووە، بەڵام هیچ تەقینەوەیەك رووینەداوەو بۆمبیش نەبووە.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد - کەرکوک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket