riklam

سلێمانی ..13 تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان 06:50 PM - 2021-09-24

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوە، كە 13 تۆمەتباریان دەستگیركردوە، كەلەیانەیەكی شەوانەی سەرچنار شەڕیان كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:" پاش ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لەیانەیەكی‌ شەوانە لەسەرچنار شەڕو پشێوی‌ دروستبوو لەنێوان چەند كەسێكداو بووە هۆی‌ برینداربوونی‌ دوو كەس بەفیشەك، دەستەبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو شەڕەكەیان كۆنتڕۆڵكرد، هەروەها دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرچنار 13یان تۆمەتبار دەستگیركرد كە بەشداربوون لەشەڕەكەدا. دەستیشگیرا بەسەر چەكێكدا لەجۆری‌ دەمانچە كە بەتۆمەتبارەكان بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە:" پاش دەستگیركردن‌و پشكنینی‌ تۆمەتبارەكان، دەركەوت كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان هەڵگری‌ بڕێك ماددەی‌ هۆشبەرە، بۆیە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەی‌ بۆ كرایەوەو ڕەوانەی‌ دادوەر كرا.
رونیشكراوەتەوە:" لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەكان بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەكانی‌ 405 و 31 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هەروەها فەرمانی‌ دەستگیركردن بۆ چوار تۆمەتباری‌ دیكە دەرچووە كە لەشەڕەكەدا بەشداربوون‌و لەئێستادا هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنیان.
PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket