riklam

جەلەولا.. چین و توێژەكان پشتیوانی هاوپەیمانی كوردستان-ن

کوردستان 06:19 PM - 2021-09-24

ئەمڕۆ هەینی لەكۆمیتەی جەلەولا لەسنوری قەزای خانەقین كۆبونەوەیەك بۆ پشتیوانی لەهاوپەیمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا كە شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سوزان مەسنوڕ كاندیدی ژمارە 32ی هاوپەیمانی كوردستان، ئامادەی بوون، جەخت لە بانگەشەیەكی مەدەنیانە بۆ تێگەیاندنی خەڵك لەگرنگی قۆناغەو پشتیوانی كاندیدەكەی هاوپەیمانی كوردستان كرایەوە.
شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكیـَتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتی كردەوە:" دەبێت بۆ هاووڵاتیان و خەڵكی ئەم ناوچانە روونبكرێتەوە كەلەبەرامبەر چ پرسێكی چارەنووسازداین، لەوەتەی لەم ناوچانە ژیان هەبووە، یەكێـتیی رۆڵی بەرچاوی بووە لەخزمەتكردن و پاراستنی ئەمن و ئاسایش و بەردەوام پشتیوانی پتەوكردنی گیانی پێكەوەیی بووە".
میروەیس باسی لەوەشكرد: ماڵ بەماڵ ئەم پەیامانە بۆ خەڵكی ناوچەكە روون بكەینەوەو هەموان بەجۆش و خرۆشەوە ببەینە سەر سندوقەكانی دەنگدان".
دواتر بەشێوەیەكی مەیدانی تیمی بانگەشەی هاوپەیمانی كوردستان ماڵ و دیوەخانی چەند كەسایەتیەكی ناحیەی جەلەولایان بەسەر كردەوە.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket