}

سه‌رۆكی ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستگیركرا

جیهان 04:54 PM - 2021-09-24

سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا كه‌له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی جیابوونه‌وه‌ له‌ئیسپانیا ..ریفراندۆم..  له‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵهات دوێنێ پێنج شه‌مه‌ 23-9-2021 له‌ دوورگه‌یه‌ك له‌ئیتاڵیا ده‌ستگیركراو راده‌ستی ئیسپانیا ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، كارلێس پۆكدیمۆنت سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌چالاكیه‌ك رووی له‌و وڵاته‌ كردبوو، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیاوه‌ ده‌ستگيركرا.

گۆنـزالۆ بۆیا پارێزه‌ره‌ی سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا راشیگه‌یاندوه‌: ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئیسپانیا بووه‌، به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌وڵات و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی پشێووی له‌وڵاتدا، كه‌دوای ریفراندۆمه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیاوه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ده‌رچووبوو.

كارلێس پۆكدیمۆنت سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا له‌دوای شكست هێنانی ریفرۆاندۆمه‌كه‌ی له‌ساڵی 2017 دا له‌و وڵاته‌ هه‌ڵهات و له‌به‌لجیكا نیشته‌جێبوو، به‌ڵام دوای چوار ساڵ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئیسپانیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتاڵیاوه‌ ده‌ستگیركراو چاوه‌ڕوانده‌كرێت راده‌ستی حكومه‌تی ئیسپانیا بكرێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket