}

فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان حه‌رام كرا

عیراق 01:39 PM - 2021-09-24

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق، به‌شێك له‌هاووڵاتیان كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان به‌بڕێك پاره‌ ده‌فرۆشن و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌سته‌ی باڵای فه‌توای سونه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌ حه‌رامه‌.

ده‌سته‌ی باڵای فه‌توای سونه‌ له‌عیراق له‌ فه‌توایه‌كدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی بفرۆشێت پاره‌كه‌ی حه‌رامه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌مافی ئه‌و هاووڵاتییه‌، جائیتر به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئه‌و كارته‌ بفرۆشێت پاره‌كه‌ی حه‌رامه‌و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی پێشێلكردنی مافی تاكه‌وه‌.

ده‌سته‌ی باڵای فه‌توای سونه‌ له‌عیراق له‌فه‌تواكه‌یدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: هه‌ر كاندیدێك په‌نا بۆ ئه‌و كاره‌ ببات، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێویسته‌ ئه‌و كاندیده‌ له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكاته‌ ده‌ره‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش كاندیدێكی به‌و هۆیه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان دوورخسته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket