}

ئارمان سه‌عیدی 14 ساڵه‌ كامێراكه‌ی بۆ خزمه‌تی سروشت به‌كارده‌هێنێت

ئەدەب و هونەر 01:26 PM - 2021-09-24

ئارمان محه‌مه‌د سه‌عیدی، ته‌مه‌ن 42ساڵان ،خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دانه‌و باوكی كورده‌و دایكی فارسه‌و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ فۆتۆگرافه‌ره‌و وێنه‌ی سروشت ده‌چركێنێت.

ئارمان بۆ PUKmedia وتی: له‌منداڵییه‌وه‌ حه‌زێكی زۆرم بۆ كاری فۆتۆ هه‌بووه‌و باوكم كامێرایه‌كی بۆ كڕیووم و ورده‌ورده‌ ده‌ستم به‌كاری وێنه‌گرتنی مرۆڤ و سروشت و گوڵ و زۆرشت كرد تا واملێهات په‌ره‌ به‌كاره‌كه‌م بده‌م و به‌رده‌وامبم ئێستاش وا 14ساڵه‌ فۆتۆگرافه‌رم و وێنه‌ی سروشت ده‌گرم .

ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ی رۆژهه‌ـی كوردستان وتیشی: به‌شداری چه‌ندین پێشانگای فۆتۆگرافیم له‌شاره‌كانی تاران و هه‌مه‌دان و كرماشان و سنه‌و سه‌قزو جوانڕۆو پاوه‌م كردووه‌.

ده‌رباره‌ی دواین پرۆژه‌شی ئارمان وتی: دواین پرۆژه‌مان پشت به‌خوا له‌مانگی داهاتوو ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ 8 فۆتۆگرافه‌ری ژن وپیاو پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌شاری تاران سازده‌كه‌ین.


PUKmedia دیداری:ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket