}

هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

کوردستان 10:10 AM - 2021-09-24

هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ده‌رده‌كات.

ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم وته‌بێژی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و ژماره‌ی كاتی ئۆتۆمبێله‌وه‌ به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند:  چه‌ند بڕیارێكی نوێمان ده‌ركرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "ئه‌و ئۆتۆمبێل و ئامێرانه‌ی كه‌ ژماره‌ی كاتیان له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی داوای تۆماركردن ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌و پارێزگایه‌ی كه‌ تۆماری ده‌كات كه‌ پشكنینیشی له‌ هه‌مان پارێزگا بۆ بكات.

وتیشی: له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ یان گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی یان گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل، له‌پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ خاوه‌نه‌كه‌ سه‌ربه‌سته‌ له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك ئۆتۆمبێل یان ئامێره‌كه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كات.

PUKmedia بیلال به‌رزان – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket