riklam

ھەولێر ھی ئەنفالچییەکان نییە، ھی غەریب نەوازانی دوای لێقەومانەکانی کوردە

هەواڵ 11:59 PM - 2021-09-23

شاری ھەولێر پێش ئەوەی ھۆلاکۆ بەزێن بێت، پێش ئەوەی پایتەختی سیاسیی وڵات بێت شاری غەریب دۆست و ھەژار لاوێن بوو، دایمە دڵی لای خەڵکی بەڵەنگاز و بێ نەوا بووە لەھەستیارترین کاتی ژیانی گشتی کۆمەڵانی خەڵکدا. 
مێژووی ھەولێر تۆماری وا سەربەرزانەی ھەیە .
لەنزیکترین نموونەی کۆتایی ھەشتاکاندا ، بە تایبەتی دوای ئەنفالەکان لە ساڵی ١٩٨٨ خەڵکی کوردستان لەبیریانە ھەولێر بووە پەناگە بۆ سەدان ماڵە ئاوارە و خێزانی ئەنفالکراو و لێقەوماو لەسەرتاسەری کوردستانەوە. خەڵک لە گیرفانی خۆی و ھیمەتی کۆمەڵایەتی لەجێی سەد رێکخراوی سۆلیدارێتی نموونەیەکی میللیی ھەرەوەزی بەرپاکرد .
ھەولێر بەم میواننەوازییەی ، بەم غەریب دۆستییەی لەئاستی میللەیی و دەستپێشخەری خەڵکدا دەنگی دایەوە. دەستپێشخەری خۆرسکانەی ھەولێر لە تاریکترین رەوشی کوردستاندا کە ھەم بزووتنەوەی شۆرشی کوردستان لە پێکوتە و خاوبوونەوەبوو بە جۆرێ نەیدەتوانی کوردەواری ئاراستە بکات و ھەمیش بەعس لە لوتکەی دەسەڵاتی بێرەحمانەدابوو، بەڵگەیەکی مەزن نیشان دا  لەسەر گیانی بەرەنگاریی سەنگین و مەزنی ھەولێرییان. ھەولێر بەم ناو و ناوبانگە ئازارەکانی ئەنفال و کیمیابارانی دەلاواندەوە ، کەچی حەیفێ ئێستا لە سایەی چەوت و چەوێلی حوکمڕانی پارتیدا بۆتە پەناگەی ئەنفالچییەکان و ئەفسەرانی سوپا بەزیوەکەی بەعس.
ھەولێر پایتەختی ئازار و ژانەکانی ئاوارە و لێقەومانە و ناشێ و نایەوێ پایتەختی داڵدەدانی دۆستەکانی ئەنفالچی و بەعسییەکان بێت. حوکمڕانی ئەو شارە دەبێ ئەم راستییە ھەولێرییەیان لە بیر بێت

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket