}

شەقامی نێوان کۆیە_دوکان نوێدەکرێتەوە

کوردستان 10:35 PM - 2021-09-23

ئه‌مڕۆ ٢٣-٩-٢٠٢١ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون ڕێگای كه‌لكه‌ سماقی له‌ نێوان كۆیه‌ - دووكان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌د و حه‌وتی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ .

له‌ كۆنگره‌یەکی ڕۆژنامه‌وانیدا دانا عەبدولکەریم ڕایگه‌یاند: چاكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌ به‌شێكه‌ له‌ قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌شتی كۆیه‌ كه‌ ئه‌م به‌شه‌ی نزیكه‌ی حه‌ڤده‌ كیلۆمه‌تر و له‌سه‌دا نه‌وه‌ت و حه‌وتی كاره‌كانی  ته‌واو بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م قۆناغه‌ زیاتر له‌ دوو ملیار و دووسه‌د ملیۆن دیناری تێچووه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ ته‌واو ده‌بێت.

وتیشی له‌ هه‌وڵداین بۆ دووباره‌ كاركردنه‌وه‌ له‌ دووساید نێوان كۆیه‌ -هه‌ولێر  بۆهه‌مان مه‌به‌ستیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار قسه‌مان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربكه‌نه‌وه‌. 

 

PUKmedia کاروان نازم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket