riklam

ڕزگار عەلی: کاندیدی هاوپەیمانی لە سەڵاحەدین سەردەکەوێت

ی ن ک 09:54 PM - 2021-09-23

رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی  و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی زۆنی کەرکوک و سەڵاحەددین ڕەیگەیاند خوماتوو یەکێکە لەقەزا دێرینەکانی کوردستان.وتیشی تا ساڵی 1976خورماتوو لەڕوی ئیداریەوە سەر بەپارێزگای کەرکوک بوە و دواتر ڕژێمی بەعس بۆ مەرامی تەعریب و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لەکەرکوک قەزای خورماتوویخستۆتە سەر پارێزگای سەڵاحەددین.

رزگار عەلی ڕاشگەیاند لەساڵی 2005ەوە چەندین هەڵبژاردن لەعیراق کراوە بۆ پەرلەمانی عیراق و کورد لەسنوری خورماتوو دەنگی زۆری هێناوە بەڵام کورسی بەدەست نەهێناوە لەبەر ئەوەی کاندیدی کورد لەسەر ئاستی پارێزگاکە  رکابەری کردوە بەڵام ئەمجارە جیاوارە کاندیدی کورد لەخورماتوو لەسەر ئاستی یەک بازنە  ململانێ دەکات بۆیە ئەمجارە ئومێدی بەدەستهێنانی کورسیمان لەخورماتوو زۆرە.

رزگار عەلی وتیشی ئەمجارەیان ئومێدمان گەورەیە کەکاندیدی هاوپەیمانی کوردستان لەپارێزگای سەڵاحەددین سەربکەوێت کە کەریم شوکور ناسراوە بەمەلا کەریم  بۆ پەرلەمانی عیراق چونکە دڵنیاین خەڵکی خورماتوو بەهەستی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانییان و بەجۆش ، خرۆشەوە دەنگ دەدەن چونکەخەمی خاکەکەیانە  خەمی هاوپەیمانی کوردستانییانە سەرفرز بێت  و دەیانەوێت ی.ن.ک-یش سەرفراز بکەن.

PUKmedia کەرکوک،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket