riklam

شارەزوور.. بنەماڵەیەکی گەورە پەیوەندی بە یەکێتییەوە دەکەن

ی ن ک 09:41 PM - 2021-09-23

بنەماڵە حاجی عارف گردەنازێی کەخاوەنی چەند شەهیدێکن  پێشتر لەناو پارتی خەباتیان دەکرد پەیوەندی دەکەن بەڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانیەوە.

ئەمڕۆ حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  نیشتیمان و سەرتیپ  علی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی  بنەماڵەی حاجی عارفی گردەنازێیان کرد کەپێشتر لەڕیزەکانی پارتی خەباتیان کردوە و  پەیوندیان بەڕیزەکانی یەکێتی_یەوە کرد وبڕیاریان دا لەنیو یەکێتی درێژەبەخەباتی کوردایەتی بدەن.

حامید حاجی غالی ڕۆڵی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیانی لەناوچەکەدا بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەکرد ڕیزەکانی یەکێتی هەمیشە کراوەیە و بەخێرهاتنی گەرمتان لێدەکەین .

وتیشی:یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان بۆ پاراسنی ئاسایش و ئارامی سەدان شەهیدی لە ناوچەکەدا بەخشیووە و هەمیشەش خۆی بەخاوەن و نزیک لە هەمووبنەماڵەیەکی تێکۆشەر زانیووە.

لای خۆشیانەوە بنەماڵەی حاجی عارفی گردەنازێیی بەڵێنیان دا لە ناوڕیزەکانی یەکێتی درێژە بەخەبات بدەن و پشتیوانی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان بن.

 

PUKmedia فەرحان حەمەخان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket