riklam

قوباد تاڵە‌بانی بۆ دھۆكییە‌كان‌: دەزانین کێشەی ئازادیتان هەیە

کوردستان 08:32 PM - 2021-09-23

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان لە بانگەشەی لیستەکەدا لە شاری دهۆک وتی: ئێمە زۆر باش ئاگاداری کێشە و موعاناتی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەین، دەزانین کێشەی ئازادیتان هەیە، دەزانین لەم سنوورەدا کێشە بۆ هەر کەسێک دروست دەکرێت کە چالاک بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-٩-٢٠٢١ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان لە دهۆک کە بە ئامادەبونی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كادیرو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌ڕێوه‌چوو قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان وتی: ئێمە زۆر باش ئاگاداری کێشە و موعاناتی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەین، دەزانین کێشەی ئازادیتان هەیە.

وتیشی: دەزانین لەم سنوورەدا کێشە بۆ هەر کەسێک دروست دەکرێت کە چالاک بێت و سەر بە لایەنێکی دیاریکراو نەبێت. وەکچۆن کێشە بۆ چالاکوانان و کادیرانی حیزبەکانی تر دروست کرا و زۆرێکیان بەچەندین ساڵ حوکمدران و بەردەوامیشن لە دەستوەردان سیاسی و کادرەکانمان عەزیەت دەدرێن و تومەتی سەیر و سەمەرە دەخرێنە پاڵیان.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket