riklam

بەشێكی تری شایستە داراییەكانی جوتیاران رەوانەدەکرێت

کوردستان 06:29 PM - 2021-09-23

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بەمنزیكانە بەشی چوارەمی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ئەمساڵی 2021 رەوانەی هەرێم دەكرێت.

لەو بارەیەشەوە، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەڕاگەیەنراوێكدا كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە وتوشیەتی: بەڕێوەبەرایەتیەكەیان ئاگادار كراوەتەوە كە بەشی چوارەمی شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستان رەوانەی هەرێم دەكرێت و پشكی جوتیارانی هەر سێ‌ پارێزگاكەی تێدایە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕی ئەو پارەیەشی كە بۆ جوتیاران دەنێرێت بریتیە لە 2 ملیارو 550 ملیۆن دینارو بڕی پارەكەش بەم شێوەیە دابەشكراوە: بۆ سلێمانی بڕەكەی یەك ملیارو 400 ملیۆن دینارە، هەولێر 950 ملیۆن دینار، دهۆك 150 ملیۆن دینار.

PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket