قوباد تاڵه‌بانی: ده‌نگدان به هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌نگدانه به ئازادی راده‌ربڕین
کوردستان 06:20 PM - 2021-09-23
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 23-9-2021، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستانی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كادیر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ر نهڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان یه‌ك به‌یه‌ك خۆیان ناساند، پاشان قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك هاوپه‌یمانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له شاری دهۆكی ده‌لالین ئه‌و شاره‌ی یه‌كه‌م شه‌هیدی یه‌كێتی تێدایه، ئه‌و شاره‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی هه‌بوو له به پارێزگابوونیدا.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان پێكهاتووه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌سه‌ر رێبازه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان به یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی ده‌مانه‌وێت به تیمێكی زۆر به‌هێزو كاریگه‌ره‌وه بڕۆینه به‌غداو به‌و به‌هێزییه داكۆكی له مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن.
وتیشی: هاوپه‌یمانی كوردستان شه‌ڕ بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كورد ده‌كات، هه‌مان كات به‌هێزێكی كاریگه‌ره‌وه ده‌چێته به‌غداو شه‌ڕی مووچه‌و بودجه‌و مافه ده‌ستورییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات.
سه‌رۆك هاوپه‌یمانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دانوستان ناترسین و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌زموونمان هه‌یه بۆیه هاوپه‌یمانی كوردستان به دروشمی "یه‌كه‌وه به‌هێزترین"، ده‌چێته به‌غداو شه‌ڕی مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات، هه‌روه‌ها وتی: هه‌موومان ده‌زانین له ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی جۆرێك له ناهاوسه‌نگی هێز له هه‌ندێك له شاره‌كانی هه‌رێم ئازادی راده‌ربڕین به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه‌و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان له‌سه‌ر رادهرباین و داواكردنی مافی هاووڵاتییان ده‌خرێنه زیندانهكانهوهو ئازارده‌درێن، بۆیه بۆ گێڕنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز پێویسته ده‌نگ به هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ین.
وتیشی: كادیره‌كانمان له ده‌ڤه‌ری بادینان ئازارده‌درێن و تۆمه‌تیان ده‌خرێته‌پاڵ، بۆیه بۆ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین پێویسته پێكه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ین، بۆیه ئهوهدووپاتدهكهینهوه ده‌نگدان به هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌نگدان به ئازادی راده‌ربڕین، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، هاوپه‌یمانی كوردستان تاكه هێزه كه داكۆكی له به‌ده‌ستهێنانی مووچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵك ده‌كات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22