riklam

كاسبكارانی بازاڕی سیمی هه‌ولێر پشتیوانی بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 03:01 PM - 2021-09-23

له‌ هه‌ڵبژاردندا كاسبكارانی بازاڕی سیمی گه‌ڕه‌كی كوردستان هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ یاد ناكه‌ن.
 له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی  بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدانی سنووری بازنه‌ی 3 ی هه‌ولێر هه‌رێم كه‌مال ئاغا ،پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 23-9-2021، دكتۆر مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین لێپرسراوی بازنه‌ی 3ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ هاورێیه‌تی هه‌رێم كه‌مال ئاغا كاندیدی ژماره‌ 20 له‌ سنووری بازنه‌ی 3 سه‌ردانی بازاری شه‌عیبی گه‌ڕه‌كی كوردستان ناسراو به‌ بازاڕی سیم یان كرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌ بازار و بژێوی ژیانی خه‌ڵكیان پرسی و گوێیان له‌ گله‌یی و داواكاری كاسبكاران و خه‌لكی ئه‌و سنووره‌ راگرت.

له‌ دیداره‌كانیاندا هه‌رێم كه‌مال ئاغا به‌ كاسبكارانی راگه‌یاند: ئه‌وان هه‌رچۆن له‌ رابردودا هاوكاری و یارمه‌تی ده‌ری خه‌ڵكی كاسبكاری ئه‌و بازاڕه‌ بوون، هه‌ر به‌و هه‌ناسه‌ و روحیه‌ته‌ كار بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌و گرفتانه‌یان ده‌بن و له‌ ئاست ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ده‌بن كه‌ پێیان ده‌ده‌ن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتور مه‌جید حمد ئه‌مین لێپرسراوی بازنه‌ی 3ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن وێرای ئه‌وه‌ی رۆڵی خه‌ڵكی كاسبكاری ئه‌و سنووره‌ به‌گرنگ وه‌سفكرد پێی راگه‌یاندن كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رچون له‌ رابردوودا هه‌ڵقوڵاوی نێو خه‌ڵكی كاسبكار و هه‌ژار بووه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌مخۆریان ده‌بێت له‌ كاری په‌رله‌مان و داوای لێكردن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به‌ كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی هه‌رێم كه‌مال ئاغا بده‌ن به‌ ژماره‌ 20 له‌ سنووری بازنه‌ی 3 بده‌ن.

شایانی باسه‌ له‌ رابردودا دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار ئه‌و بازاره‌ شه‌عبه‌ی گه‌ڕه‌كی كوردستان سوتا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه‌ بووه‌، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بازاڕه‌كه‌یان، هه‌ر بۆیه‌ كاسبكاران و خه‌ڵكی بازاڕه‌كه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه‌ ئه‌و هاوكاریه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یاد ناكه‌ن و پاڵپشتی كاندیده‌كه‌ی ده‌بن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket