riklam

فه‌همی بورهان بۆ پیشه‌وه‌ران: هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ پشتیوانی ئێوه‌ سه‌رده‌كه‌وێت

کوردستان 02:46 PM - 2021-09-23

ئه‌مڕۆ 23-9-2021 فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی غازی كه‌ركوكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی. ن. ك و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی چاكسازی ئۆتۆمبێل كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پیشه‌وه‌رانی چاكسازی ئۆتۆمبێل ئاماده‌یبوون گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌بانگه‌شه‌و كارنامه‌و به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، كه‌ یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری و خزمه‌تكردن دروشمی سه‌ره‌كی لیسته‌كه‌یه‌. 

فه‌همی بورهان وتی: هه‌میشه‌ ی. ن. ك له‌خزمه‌تی چینی كاسبكارو پیشه‌وه‌رو هه‌ژاراندابووه‌و هه‌ربۆیه‌ پشتی به‌وانیش به‌ستووه‌ تاوه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ربخه‌ن و پارێزه‌رانی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی بنێرنه‌ په‌رله‌مانی به‌غداد. 

هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان داوایلێكردن، ماڵ به‌ماڵ بگه‌ڕێن و ده‌نگ بۆ كاندیدانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كۆبكه‌نه‌وه‌، تاوه‌كو بتوانین له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ وه‌كو رابردوو شه‌ڕی قوت و بودجه‌و موچه‌ بكه‌ین و كاروكاسبی ئێوه‌ش بپارێزین و بره‌وی زیاتری پێبده‌ین. 

له‌كۆتایدا پیشه‌وه‌ران داواكانیان خسته‌ڕوو و پێشنیاركرا له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گرفته‌كان چاره‌ بكرێن.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket